گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

بەرپرسێکى باڵاى پێشووى عێراق بە شەش ساڵ زیندانى سزادرا

2021.01.19 - 15:04
App store icon Play store icon Play store icon
بەرپرسێکى باڵاى پێشووى عێراق بە شەش ساڵ زیندانى سزادرا

ناس کورد-

دادگایەکى عێراق سزاى شەش ساڵ زیندانى بۆ ئەحمەد ساعدى بەڕێوەبەرى پێشووى دەستەى خانەنشینى نیشتیمانى دەرکرد، لەسەر یەکێک لەو دۆسیانەى روبەڕووى کراوەتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سەرچاوەیەکى دادوەرى بە "ناس"ى راگەیاند، بڕیارەکە دواى ئەوە دەرکراوە کە ساعدى تۆمەتى بەرتیل وەرگرتنى بەسەردا ساغ بووەتەوە.

 

وتیشى، سزاکە لەسەر دۆسیەى ئەنجامدانى گرێبەستێک بووە لەدەرەوەى یاسا بە هاوبەشى لەگەڵ کۆمپانیاى "سەلامە"ى بازرگانى.

 

بەوتەى سەرچاوەکە، دۆسیەکە لەناو چەندین دۆسیەدایە کە ساعدى پێ تۆمەتبار کراوە و پڕۆسەى داگاییکردنى بەردەوام دەبێت.