گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

حکومەتى عێراق وادەیەکى نوێى بۆ هەڵبژاردن دیارى کرد

2021.01.19 - 14:36
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى عێراق وادەیەکى نوێى بۆ هەڵبژاردن دیارى کرد

ناس کورد- 

ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق وادەیەکى نوێى بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەخت دیارى کرد و بڕیاریدا لە 10ى تشرینى یەکەمى 2021، هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراقدا (سێشەممە، 19ى کانوونى دووەمى 2021) بڕیاردرا هەڵبژاردنى پێشوەخت لە ڕۆژى (10ى تشرینى یەکەمى 2021) ئەنجام بدرێت. 

 

پێشتر کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق پێشنیازی دواخستنى هەڵبژاردنى پێشوەختی کرد.    

  

لە نوسراوێکى فەرمى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراقدا کە ئاراستەى مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق کراوە و وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە پێشنیارى دواخستنى هەڵبژاردنى پێشوەختە کراوە بۆ 16ى تشرینى یەکەمى ئەمساڵ.    

  

رۆژی 30ی تەموزی 2020 مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رۆژی 6ی حوزەیرانی 2021ی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختى پەرلەمان دیاری کرد.