گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئامارى فەرمى

زۆرینەى پەنابەرانى نیشتەجێى هەرێم لەدەرەوەى کەمپەکان دەژین

2021.01.19 - 14:24
App store icon Play store icon Play store icon
زۆرینەى پەنابەرانى نیشتەجێى هەرێم لەدەرەوەى کەمپەکان دەژین

ناس کورد-

زۆرینەى پەنابەرانى نیشتەجێی هەرێمى کوردستان لەدەرەوەى کەمپەکان دەژین، ئەوەش بەپێی نوێترین ئامارى دەستەى ئامارى هەرێمى کوردستان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەپێی ئامارەکە کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە (19ی کانونی دووەمی 2021)، لەمانگى تشرینى دووەمى ساڵى رابردوودا، 238 هەزار و 171 پەنابەر لەهەرێم تۆمارکراوە، کە  143 هەزار و 596 پەنابەریان لە دەرەوەى کەمپەکان دەژین.

 

هەروەها لەسەر ئاستى خێزان، لەکۆى 71 هەزار و 36 خێزان، 48 هەزار و 600 یان لە دەرەوەى کەمپەکان دەژین.

 

لەسەر ئاستى وڵاتان، زۆرینەى پەنابەرانى نیشتەجێى هەرێم خەڵکى سوریان، دواى ئەویش تورکیا و ئێران و فەلەستین و سودان دێن.