گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

هەناردە و داهاتى نەوتى عێراق بازیدا

2021.01.19 - 13:40
App store icon Play store icon Play store icon
هەناردە و داهاتى نەوتى عێراق بازیدا

ناس کورد-

 

ئاستى هەناردە و داهاتى نەوتى عێراق لەدوایین مانگى ساڵى رابردوودا، بەراورد بە مانگى تشرینى دووەم بەرزبوونەوەى بەخۆوە بینیوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەپێی ئامارى وەزارەتى نەوتى عێراق کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە لەمانگى رابردوودا 88 ملیۆن و 211 هەزار و 750 بەرمیل نەوت هەناردەکراوە، کە داهاتەکەى چوار ملیار و 235 ملیۆن و 313 هەزار دۆلار بووە، لەکاتێکدا لە تشرینى دووەمدا زیاتر لە 81 ملیۆن بەرمیل هەناردەکرابوو کە داهاتەکەى زیاتر لە سێ ملیار و 432 ملیۆن دۆلار بووە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، کۆی بڕی نەوتی خاوی هەناردەکراو لە مانگی کانوونی یەکەمی ڕابردوودا لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق بڕی 85 ملیۆن و 195 هەزار و 608  بەرمیل بووە، بە داهاتی چوار ملیار و 89 ملیۆن دۆلار، لەکاتێکدا ئەو بڕانەی  کە لە نەوتی کەرکوکەوە لە ڕێگەی بەندەری جیهانەوە هەناردە کراوە سێ ملیۆن و 16 هەزار و 142 بەرمیل نەوت بووە داهاتەکەشی 146 ملیۆن و  272 هەزارو  112  دۆلار بووە.

 

هەر بەپێی ئامارەکە، رێژەى مامناوەندى نرخى فرۆشتنى هەر بەرمیلێک نەوت لەو مانگەدا (48.013) دۆلار بووە.

 

ئەو نەوتەى لەو مانگەدا هەناردە کراوە لەلایەن 31  کۆمپانیای نێودەوڵەتی نەوتەوە بارکراوە، لەبەندەرەکانی بەسرە و خۆر ئەلعومەیە و بەندەری جیهانی  تورکی.