گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

وەزارەتی دارایی لەبارەی خشتەى دابەشکردنى موچە رونکردنەوە دەدات

2021.01.19 - 13:18
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی دارایی لەبارەی خشتەى دابەشکردنى موچە رونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

 

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هیچ خشتەیەکى دابەشکردنى موچە رانەگەیەنراوە و ئەوەى بڵاوکراوەتەوە ناڕاستە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەکە (19ی کانونی دووەمی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند "ئەو خشتەیەى بڵاوکراوەتەوە پەیوەندی بە وەزارەتی داراییەوە نییە، تا ئێستاش هیچ شتێک لەلایەن وەزارەتی داراییەوە لەبارەی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکان بڵاونەکراوەتەوە".

 

وتیشى "ئەگەر خشتەی مووچە بڵاوبکرێتەوە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە دەبێت و یەک یەک وەزارەتەکان دیاری دەکرێت".

 

ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ چەند سەرچاوەیەکى راگەیاندن خشتەیەکی دابەشکردنی موچەیان بڵاوکردەوە کە بەپێی خشتەکە لە 24ی 1ی 202ەوە دەست بەدابەشکردنی موچە دەکرێت.

 

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم (17ی کانونی دووەمی 2021)  ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو (24ی کانونی دووەمی 2021) دەست دەکرێت بە دابەشکردنی موچە بە لێبڕینی 21% بۆ موچەخۆرانی ئاسایی و 50% بۆ پلە تایبەتەکان.  

 

 ئاماژەى بەوەشکردبوو، دابەشکردنی موچەکە "بەهەمان میکانیزمی مانگی پێشووە بەپێی خشتەی پەیرەوکراو،" واتە بەپێی خشتەى دابەشکردنی مانگی ڕابردوو موچەی وەزارەتەکان دەدرێت.