گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

عێراق بەکارهێنانى دوو ڤاکسینى دژە کۆرۆناى پەسەندکرد

2021.01.19 - 13:03
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق بەکارهێنانى دوو ڤاکسینى دژە کۆرۆناى پەسەندکرد

ناس کورد-

دەستەى نیشتیمانى دەرمان لە عێراق بەکارهێنانى دوو ڤاکسینى دژە کۆرۆناى بۆ بەرەنگاربوونەوەى پەتاکە پەسەندکرد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى دەستەکە (سێشەممە 19ی کانونی دووەمی 2021)  کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، رێگەدەدرێت بەبەکارهێنانى هەردوو ڤاکسینى ئەسترازنیکاى بەریتانى و سینوفارمى چینى بۆ بەرەنگاربوونەوەى پەتاى کۆرۆنا.

 

پێشتر سەیف بەدر، وتەبێژى وەزارەتى تەندروستیى عێراق (دووشەممە 11ى کانوونى دووەمى 2021) ڕایگەیاندبوو "عێراق لەگەڵ کۆمپانیاى فایزەر بۆ هێنانى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا گرێبەستى واژۆ کردووە و لە داهاتوویەکی نزیکدا یەکەم گوژمەى ڤاکسینەکە دەگاتە دەستمان."     

  

باسى لەوەشکردووە، بەپێى ڕێککەوتنى یەکەم لەگەڵ فایزەر، عێراق ملیۆنێک و 500 هەزار بەشى لە ڤاکسینەکە بەردەکەوێت و لەناو سێ مانگى سەرەتاى ئەمساڵدا ڕادەستى دەکرێت واتا لەدوو مانگى داهاتوودا.    

  

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، هەروەها لەگەڵ هاوپەیمانێتى نێودەوڵەتی هەماهەنگیان هەیە کە بڕیارە بەسەرپەرشتى ڕێکخراوى تەندروستیى جیهانى  ڤاکسین بۆ 180 وڵات دابین بکەن و بەوهۆیەشەوە پشکى عێراق دابینکراوە و کە بەڕێژەى 20%ی دانیشتووان و دەتوانرێت هەشت ملیۆن کەسی پێ بکوترێت.     

  

بەوتەی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، دابەشکردنەکەشى بۆ هەموو پارێزگاکان دەبێت لەڕێگەى نەخۆشخانەکانەوە و بەپێى گرنگى لەپێشینە دەدرێتە خەڵک و کوتانەکەشى ناچارى نیە و ئەوەش ڕاست نیە کە عێراق ڤاکسینەکەى ڕەتکردووەتەوە.