گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

تورکمانەکانى هەرێم هەڵوێستى خۆیان بۆ بەشدارى لە هەڵبژاردنى پێشوەختە ئاشکراکرد

2021.01.19 - 12:50
App store icon Play store icon Play store icon
تورکمانەکانى هەرێم هەڵوێستى خۆیان بۆ بەشدارى لە هەڵبژاردنى پێشوەختە ئاشکراکرد

ناس کورد-

مونا قەهوەچى رایگەیاند، لایەنە تورکمانییەکان دەچنە ناو لیستى هاوبەشى کوردستانییەوە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنى پێشوەختەى عێراق ئەگەر دروستبکرێت، ئەگەرنا بە لیستى هاوبەشى تورکمانى بەشدار دەبن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

مونا قەهوەچى جێگری سكرتێری پارتی چاكسازی توركمان لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان  (سێشەممە 19ی کانونی دووەمی 2021) کە "ناس کورد" بینیویەتى ئاماژەى بەوەکرد "لایەنە تورکمانییەکان بڕیاریانداوە بەشدارى لە هەڵبژاردنى پێشوەختەى پەرلەمانى عیراقدا بکەن".

 

قەهوەچى کە لەسەر پشکى توکمانەکان پۆستى سکرتێرى پەرلەمانى کوردستانى وەرگرتووە وتیشى "بۆ چۆنیەتى بەشداریکردن چاوەڕوانى هەرێم دەکەین، ئەگەر حزبە و لایەنە کوردستانییەکان بڕیارى یەک لیستیاندا ئێمەش بەشدار دەبین، ئەگەرنا وەک لیستێکى هاوبەشى تورکمانى بەشدار دەبین".

 

مونا قەهوەچى جەختیکردەوە، ئەوان لەگەڵ دروستکردنى لیستێکدان کە نوێنەرایەتى قەوارەى هەرێم بکات.