ناس کورد-
پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنى سێ تەقەکەرى له‌چه‌ند شوێنێكی جیاجیای لەناو شاری سلێمانیدا راگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە (سێشەممە، 19ی کانونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، دوای به‌دواداچون و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد له‌سه‌ر سێ تۆمه‌تبار كه له‌چه‌ند شوێنێكی شاری سلێمانی ته‌قه‌یان كردبوو، پاش وه‌رگرتنی بریاری دادوه‌ر، مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی توانیان هه‌رسێ تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن و ڕوبه‌ڕوی یاسایان بكه‌نه‌وه.
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلێک لەجۆری (شۆفرلێت- ئۆبترا) و له‌ئێستاشدا هه‌ریه‌ك له‌تۆمه‌تباران (ت، ع، م) له‌دایكبووی 2004 و (م، ح، م) له‌دایكبووی 2001 و (ب، ن، ج) له‌دایكبووی 2002 به‌بڕیاری دادوه‌ر ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.