گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکارەکان چین؟

نرخى نەوت بەرزبوویەوە

2021.01.19 - 11:37
App store icon Play store icon Play store icon
نرخى نەوت بەرزبوویەوە

ناس کورد-

نرخى نەوتى برێنت رووى لەبەرزبوونەوە کرد، بەهۆى گەشبینییەکان لەبارەى گەشەى ئابورى و بوونى خواست لەسەر وزە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەپێی ئاژانسى رۆیتەرز، نرخى گرێبەستە دواخراوەکانى نەوتى برێنت کە پێوەرێکى جیهانییە (سێشەممە، 19ى کانوونى دووەمى 2021) بەرێژەى 0.4% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 54.95 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

 

هەروەها نەوتى خاوى تەکساس بە 52.19 دۆلار مامەڵەى پێوەکراوە.

 

بەپێی ئاژانسەکە، وەبەرهێنەران گەشبینن لەبارەى خواستى چین بۆ وزە، وەک گەورەترین هاوردەکەرى نەوتى خاو لە جیهاندا.

 

لەگەڵ ئەوەشدا وەبەرهێنەران چاوەڕوانى وتارى دەستبەکاربوونى جۆ بایدن دەکەن وەک سەرۆکى ئەمریکا کە چاوەڕواندەکرێت بەشێکى تایبەت بێت بە قۆناغێکى نوێی پشتیوانى حکومى بەبەهاى 1.9 ترلیۆن دۆلار.