گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پێشبینى کەشناسى بۆ بارینى بەفر لە سەنتەرى شارەکانى کوردستان

2021.01.19 - 11:13
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینى کەشناسى بۆ بارینى بەفر لە سەنتەرى شارەکانى کوردستان

ناس کورد-

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای دوو ڕۆژی هەرێم ئاشکرا کرد و ئاماژەى بەوە کرد، بۆ سبەینێ ئەگەری بەفربارین لە سەنتەری شارەکانی سلێمانی و دهۆک هەیە و ڕۆژی پێنجشەممە کاریگەری ئەم شەپۆلە کۆتایی دێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەزرەزانی هەرێمی کوردستان (سێشەممە 19ی کانونی دووەمی 2021) لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژە بەوە کراوە، کاریگەرى ئەو شەپۆلەى رووى لە ناوچەکەمان کردووە بەردەوامى دەبێت بە باران بارین و بەفر بارین، سبەی (چوارشەممە) زیاتر کاریگەرى ئەو شەپۆلە لەسەر بەشێک لە ناوچەکەمان بە تایبەتى ناوچە شاخاوییەکان و قەزاو ناحیەکانى ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت و ئەگەرى بەفر بارینیش لە سەنتەرى پارێزگاى دهۆک و سلێمانى هەیە. 

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، کاریگەرى ئەم شەپۆلە لە رۆژى پێنجشەممە کۆتایى دێت.