گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

دوایین زانیارى لەبارەى پێدانى کارەبا بە کەرتى تایبەت

2021.01.19 - 10:53
App store icon Play store icon Play store icon
دوایین زانیارى لەبارەى پێدانى کارەبا بە کەرتى تایبەت

ناس کورد-

وەزیرى کارەباى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، پڕۆسەى پێدانى کارەبا بە کەرتى تایبەت چووەتە قۆناغى تەندەرینەوە و مانگى داهاتوو کارى لەسەر دەکرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەمال محەمەد ساڵح، لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان (سێشەممە، 19ى کانوونى دووەمى 2021) کە "ناس کورد" بینیویەتى رایگەیاند، بۆ پێدانى دابەشکردنى کارەبا بە کەرتى تایبەت، پڕۆسەى تەندەر رەوانەى کۆمپانیاکان کراوە و لە سەرەتاى مانگى داهاتوودا کار لەسەر ئۆفەرەکان دەکرێت لەو بارەیەوە.

 

وتیشى "لەئێستادا کاتژمێرەکانى پێدانى کارەبا لەنێوان 12-14 کاتژمێردایە".

 

سەبارەت بە کڕینى کارەبا لە تورکیا، وەزیرى کارەبا رایگەیاند، بەهۆى کێشەیەکى هونەرى تایبەت بە سوتەمەنى بەگەڕخستنى وێستگەکان، گرێبەستیان لەگەڵ کۆمپانیایەکى تورکى کردووە بۆ کڕینى کارەبا چونکە هەرزانتر دەکەوێت لەوەى وێستگەکان بە گاز ئیش پێ بکەن.

 

هەروەها لەبارەى فرۆشتنى کارەبا بە عێراق، کەمال محەمەد باسى لەوەکرد، لەئێستادا کۆمپانیاى قەیوان 125 مێگاوات کارەبا دەفڕۆشێت بە عێراق.

 

وەزیرى کارەبا ئەوەشى خستەڕوو، تا ئێستا 442 هەزار پێوەرى زیرەک دانراوە بۆ هاوبەشانى کارەبا لە هەرێمى کوردستان.