گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ڕونکردنەوەى کۆمسیۆن لەبارەى تۆمارکردنى هاوپەیمانێتییەکان

2021.01.19 - 10:11
App store icon Play store icon Play store icon
ڕونکردنەوەى کۆمسیۆن لەبارەى تۆمارکردنى هاوپەیمانێتییەکان

ناس کورد-

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق رونکردنەوەیەکى لەبارەى درێژکردنەوەى ماوەى تۆمارکردنى هاوپەیمانێتییەکانى بۆ هەڵبژاردنى پێشوەختە بڵاوکردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە ڕونکردنەوەى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق (سێشەممە، 19ى کانوونى دووەمى 2021) کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژە بەوە کراوە، بڕیارى درێژکردنەوەى ماوەى تۆمارکردنى هاوپەیمانێتییەکان بۆ هەڵبژاردنى پێشوەختە بۆ ئەوەیە کە هەلى زیاتر بدرێتە  پارتەکان بۆ تۆمارکردنى هاوپەیمانێتییەکانیان بۆ هەڵبژاردنى پێشوەختە.

 

بەگوێرەى ڕونکردنەوە هاوکات مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق بەپێویستى زانیوە کە ماوەى تۆمارکردنى بایۆمەترى دوو مانگى دیکە درێژ بکرێتەوە.

 

پێشتر جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆن بە ئاژانسی فەرمی عێراقى ڕاگەیاند، ژمارەی ئەوهاوپەیمانێتیانەی کە تا 16ی ئەم مانگە تۆمارکراون گەیشتووەتە شەش هاوپەیمانێتی، هەروەها لە ساڵی 2018 دا 25 هاوپەیمانێتی پەسەندکراومان هەیە، کە تەنها دووهاوپەیمانی خواستی خۆیان دەربڕی بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو.  

  

غەلای، ئاماژەی بەوەشکردووە "438 پارت داوای تۆمارکردنیان کردووە، لەناویاندا 45 لایەن کە خواستی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمان دەربڕیوە، هەروەها 232 پارت تۆمارکراو و 67 حیزبیش کە لە قۆناغی دروستبووندایە".