ناس کورد-
درەنگانى شەوى رابردوو رووداوێکى تەقەکردن لە هەولێر روویدا و هیچ زیانێکى گیانى لێنەکەوتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی گرتەیەکى ڤیدۆیی کە "ناس کورد" بینیویەتى دەردەکەوێت، لە ئۆتۆمبیلێکى رەنگ سپى تایبەت بە کۆکردنەوەى خۆڵ و خاشاکەوە تەقە لە ماڵێک دەکرێت لە گەڕەکى 122ى گوڵان.
تەقەکردنەکە زیانى گیانى نەبووە و بەوتەى چەند سەرچاوەیەک تەقەکەرەکە زاواى ئەو ماڵە بووە و بەهۆى کێشەى کۆمەڵایەتییەوە تەقەى لەماڵى خەزورى کردووە.
ئەوە نوێترین رووداوى تەقەکردنە لە هەولێر، دواى رووداوى تەقەکردن لە سەروپێخانەیەک کە کاردانەوەى زۆرى بەدواى خۆیدا هێنا.
بەپێی ئامارەکانى پۆلیسى هەولێر، لەنێوان 16/12/2020 تا 16/1/2020دا، 12 تۆمەتبار دەستگیرکراون لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنى 60 چەک.
هەر بەپێی ئامارەکان، لەساڵى رابردوودا 32 حاڵەتى تەقەکردن تۆمارکراوە و 29 تۆمەتبار دەستگیرکراوە و دراونەتە دادگا. 65 تاوانى کوشتنیش روویداوە و تۆمەتبارانى 61 کەیسیان دەستگیرکراون.