گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

راگەیەندراوێک لە شانەى راگەیاندنى ئەمنیی عێراقەوە

2021.01.19 - 09:21
App store icon Play store icon Play store icon
راگەیەندراوێک لە شانەى راگەیاندنى ئەمنیی عێراقەوە

ناس کورد-

شانەى راگەیاندنى ئەمنى عێراق راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا رەتیکردەوە کە شەوى رابردوو هیچ هێزێکى ئەمنى عێراق لە باکورى پارێزگاى بابل رووبەڕووى هێرش بوبێتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە راگەیەندراوى شانەى راگەیاندنى ئەمنى عێراق (سێشەممە، 19ى کانوونى دووەمى 2021) کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژە بەوە کراوە، لەبەشێک لە میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵێکى ناڕاست لەبارەى هێرشێکى چەکدارى بۆ سەر هێزێکى ئەمنى عێراق بڵاوکراوەتەوە لە باکورى پارێزگاى بابل.

 

لە راگەیەندراوەکەدا شانەى راگەیاندنى ئەمنى لەکاتێکدا هەواڵەکە رەتدەکاتەوە داوا لە میدیاکان و بەکارهێنەرانى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکات کە لە گواستنەوەى زانیارییەکان وردبن و هەواڵى بێبنەما بڵاونەکەنەوە.