گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پسپۆڕێک: 70%ى لایەنەکان پەرلەمان جێدەهێڵن ئەگەر هەڵبژاردن بەبێ ساختەکاریی بەڕێوەبچێت

2021.01.19 - 09:06
App store icon Play store icon Play store icon
پسپۆڕێک: 70%ى لایەنەکان پەرلەمان جێدەهێڵن ئەگەر هەڵبژاردن بەبێ ساختەکاریی بەڕێوەبچێت

ناس کورد-

 

پسپۆڕێکى دەستورى عێراق پێشبینیدەکات 70%ى کوتلە سیاسییەکانى ئێستا پەرلەمان جێبهێڵن ئەگەر هەڵبژاردن بەبێ ساختەکاریی و بەبەشدارى فراوانى خەڵک بەڕێوەبچێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تارق حەرب لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەى "مەدا" ى عێراقى (19ی کانونی دووەمی 2021) کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژەى بەوەکردووە، کارەکانى پەرلەمان لەم خولەدا وەکو خولەکانى پێشوو نەبووە لەرووى دەرکردنى یاسا و کاریگەرى لەسەر پرسەکان.

 

وتیشى "کارى ئەم خولە کورت بووەتەوە لە وەستانەوە دژى حکومەت، ئەوەى حکومەت پێشکەشیدەکات پەرلەمان بایکۆتى دەکات، ئەوەش خراپترین پەیوەندى نێوان ئەو دوو دامەزراوەیەیە".

 

تارق دەشڵێت،  لەکاتى دەستبەکاربوونى عادل عەبدولمەدى وەک سەرۆک وەزیران تا دەستلەکارکێشانەوەى دواى خۆپیشاندانەکانى تشرین، بەرهەمى پەرلەمان زۆر کەم بووە بەراورد بە خولەکانى پێشوو.

 

پێشیوایە، پەرلەمان لە ئێستادا "دژى" خۆپیشاندانەکانى تشرین وەستاوەتەوە، بەبەڵگەى ئەوەى تا ئێستا یاساى دادگاى فیدراڵى دەرنەکردووە کە لەیەک ماددە پێکهاتووە و هەموارکردنى پێویستى بە زۆرینەیەکى سادە هەیە.