ناس کورد-
قایمقامیەتى سلێمانى رایگەیاند، شوێنێکى فرۆشتنى گیا دەرمانیان داخستووە، بەهۆى ئەوەى بە نرخێکى زۆر دەرمانەکانى فرۆشتووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی لە لاپەڕەى خۆى لە فەیسبوک کە "ناس کورد" بینیویەتى نوسیویەتى "دوای ئەوەی سکاڵا هەبوو لەسەر شوێنی فرۆشتنی دەرمانی گیای بە ناوی بەڵاڵوک، لە گەڕەکی چوارباخ، بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی داخرا".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاماژەى بەوەشکردووە، هۆکارى داخستنى ئەو شوێنە ئەوە بووە یەک بتڵ گیراوەی کەرەوزی فرۆشتووە بە 120هەزار دینار.
بەپێی ئامارەکانى قایمقامیەتى سلێمانى، لەساڵى رابردوودا لیژنه هاوبهشهكانی قايیمقامیهتی سلێمانی هەزار و (53) شوێنیان داخستوە و (205) شوێنیشیان داوەتە دادگا و (4) هەزار و (515) پسوڵەى ئاگادارکردنەوەشیان نوسیوە.