گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بخوێنەوە

یەکێتى بەفەرمى داواى ڕاگرتنى شایستە داراییەکانى کەرکوک دەکات

2021.01.18 - 23:44
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتى بەفەرمى داواى ڕاگرتنى شایستە داراییەکانى کەرکوک دەکات

ناس کورد-

مەڵبەندى کەرکوکى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان داواى راگرتنى شایستە داراییەکانى کەرکوک و ڕادەستکردنى بە "دەستێکى ئەمین" دەکات، بەهۆی خراپ بەکارهێنانی لەلایەن ئیدارەی پارێزگاکەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وتەبێژی مەڵبەندی 2ی کەرکوکى یەکێتى لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە (18ی کانونی دووەمی 2021) ئاماژەى بەوەکردووە، پشتیوانی بۆچوونی پەرلەمانتاران و نوێنەرانى کەرکوک دەکەن کە داوایانکردووە شایستە داراییەکانی کەرکوک ڕابگیرێت جگە لە کەرتی تەندروستی و خزمەتگوزاریەکانی شارەوانی و پاککردنەوە،قەرەبووی زیان لێکەوتوانی ماددەی 140ی دەستوری.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

باسى لەوەشکردووە، "بەهۆی خراپ بەکارهێنانی لەلایەن ئیدارەی بەزۆر سەپێندراو، داوا دەکەین شایستە داراییەکان ڕادەستی دەستێکی ئەمین بکرێت".

 

وتەبێژى مەڵبەندى یەکێتى لە کەرکوک داواشى لەسەرۆکایەتی پارلەمان و لیژنەی دارایی و حکومەت کردووە ئاوڕی زیاتر لە دۆخی خراپی دەسەڵاتی کارگێڕی کەرکوک بدەنەوە و لەم قەیرانانە ڕزگاری بکەن و گەندەڵکاران بەسزای یاسایی بگەیەنن. دەزگای نەزاهە و چاودێری دارایی چڕ و ووردتر بەئەرکە یاسایی و کارگێڕیەکان لە ئەستۆ بگرن.