گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’هەرێم هاوشێوەی بەسرە’’

لیژنەی گفتوگۆی بەغدا و هەولێر هەڵوێستێکى نوێ ڕادەگەیەنێت

2021.01.18 - 23:34
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەی گفتوگۆی بەغدا و هەولێر هەڵوێستێکى نوێ ڕادەگەیەنێت

ناس كورد- هەڤاڵ فەتاح
ئەندامێکی لیژنەی گفتوگۆی نێوان بەغدا و هەولێر رایگەیاند، دەبێت هەردوو حکومەت لەسەر بنەمای دەستور نەک سازشی سیاسی پشکی هەرێم لە بودجە و کێشە هەڵپەسێردراوەکان چارەسەر بکەن، دەشڵێت، چۆن بەسرە داهات و فرۆشی نەوتەکەی ڕادەستی بەغدا دەکات، دەبێت هەرێمیش هەمان کار بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەسەن شوێرد، ئەندامی لیژنەکە لە لێدوانێکی تایبەتدا ( 18ی کانوونی دووەمی 2021)  بۆ "ناس کورد" ڕایگەیاند، "بۆ چارەسەرکردنی کێشەی پشکی هەرێم و تێپەڕاندنی لە پەرلەمان دەبێت، هەولێر شاندێکی هونەری ڕەوانەی بەغدا بکات و بەشێوەیەکی چڕ بابەتی فرۆشی نەوت و ڕادەستکردنی بە کۆمپانیای سۆمۆ یەکلایی بکاتەوە".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

وتیشی، "دەبێت ئەو کێشەیە و کێشەکانی دیکە لەڕێگەی دەستورەوە چارەسەر بکرێن وکۆتاییان پێ بهێنرێت، کەس لەگەڵ بڕینی قوتی گەلی کوردستان نییە، بۆیە دەبێت ئەو بابەتە دوربخرێتەوە لە ململانێی سیاسی".

 

شوێرد باسى لەوەشکرد، چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان پێویستی بە سازشی سیاسی و ناردنی شاندی سیاسیی بۆ بەغدا نییە، بەڵکو ئەو کێشەیە پێویستی بە گفتۆگۆی شاندی هونەری پسپۆڕ هەیە لە هەردوولا.

 

"پارێزگای بەسرە ڕۆژانە نەوت لەڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆ دەفرۆشێت و داهاتەکەشی دەچێتە خەزینەی حکومەتی فیدڕاڵییەوە کە هەموو شارەکانی عێراق سودی لێی وەردەگرن، بۆیە دەبێت هەرێم پابەندی دەستور بێت و هەمان کاربکات، لە هەمانکاتیشدا دەبێت حکومەتی ناوەندی پابەندی ئەرکە دەستورییەکانی  بێت بەرانبەر بەحکومەتی هەرێم ناکرێت قوت وبژیوی هاووڵاتیان بکرێت بە قوربانی مەرامی سیاسییەکان"، حەسەن شوێرد وایوت.

 

لەبارەی سەردانیکردنی لیژنەکە بۆ هەرێمی کوردستان، شوێرد جەختیکردەوە "لە بەرنامەی کاری لیژنەکەدا نییە سەردانی هەرێمی کوردستان بکات، چونکە دەرفەتی کۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەرانی کورد لە بەغداش ڕەخساوە". 

 

لە( 23ی تشرینی دووەمی 2020) بە فەرمانی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عیراق،  لیژنەیەک لە هەشت پەرلەمانتارى عێراق پێکهێنرا بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتى فیدڕاڵ و حکومەتى هەرێم لەبارەى کێشە هەڵپەسێردراوەکانى نێوانیان و دۆزینەوەى ڕێگەچارەى چارەسەرکردنى کێشەکان.

 

لیژنەکە پێکھاتووە لە، محەمەد شیاع سودانی، عەدنان زورفی، محەمەد دەراجی، مزاحیم تەمیمی، عەبود عیساوی، ھیشام عەبدولمەلیک، حەسەن شوێرید و فەیسەڵ عیساوی.