گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ئەگەرنا بڕیار دەدەین’’

سەدر هۆشدارییەکی توند لەبارەى هەڵبژاردنەکانەوە دەدات

2021.01.18 - 22:36
App store icon Play store icon Play store icon
سەدر هۆشدارییەکی توند لەبارەى هەڵبژاردنەکانەوە دەدات

ناس کورد-

موقتەدا سەرد، ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕاگەیاند، ئەگەر دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختە بە هۆکاری پیشەیی بێت ئەوە ملکەچی دەبن، "خۆ ئەگەر وانەبوو، ئەوە چاوەڕێی بڕیارمان بن." 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

موقتەدا سەدر لە تویتێکیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (18ی کانونی دووەمی 2021) دەڵێت، "هیوادارین پێشنیازی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان پێشنیازێکی پیشەییانەی پوخت بێ بۆ تەواوکردنی هەموو رێکارەکانی هەڵبژاردن و ئەنجامدانی بە ڕێکارێکی قبوڵکراو."

 

دەشڵێت، "هەروەها هیوادارین ئەوە دور بێت لە دەرستێوەردانی سیاسیی و حزبی و تائیفی و ڕەگەزی."

 

موقتەدا سەدر دەشڵێت، "ئەگەر دواخستنی هەڵبژاردن بە هۆکاری پیشەیی بێت ئەوە ملی بۆ کەچ دەکەین، ئەگەر نا چاوەڕێی بڕیارمان بن."

 

me_ga.php?id=2225

پێشتر کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق پێشنیازی دواخستنى هەڵبژاردنى پێشوەختی کرد.  

  

لە نوسراوێکى فەرمى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراقدا کە ئاراستەى مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق کراوە و وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە پێشنیارى دواخستنى هەڵبژاردنى پێشوەختە کراوە بۆ 16ى تشرینى یەکەمى ئەمساڵ.  

  

رۆژی 30ی تەموزی 2020 مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رۆژی 6ی حوزەیرانی 2021ی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختى پەرلەمان دیاری کرد.