گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکەی ببینە

هونەرمەندەکەى دهۆک لەسەر ’’سوتاندنی پەرلەمانی کوردستان’’ داوای لێبوردنی کرد

2021.01.18 - 22:12
App store icon Play store icon Play store icon
هونەرمەندەکەى دهۆک لەسەر ’’سوتاندنی پەرلەمانی کوردستان’’ داوای لێبوردنی کرد

ناس کورد-

ئەو هونەرمەندەى بەهۆى بڵاوکردنەوى کلیپێکەوە لەلایەن پەرلەمانى کوردستانەوە سکاڵاى لەسەر تۆمارکرا، داواى لێبوردن لە پەرلەمان دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەڵگورد قەهار لە ڕونکردنەوەیەکدا لەسەر لاپەڕەى خۆى لە فەیسبوک کە "ناس کورد" بینیویەتى ئاماژەى بەوەکردووە، دواى لێکتێنەگەیشتن لەسەر کلیپەکەى سەردانى سەرۆکایەتى پەرلەمانى کردووە و لە رێگەى کلیپەکەیەوە هەوڵیداوە ئێش و ئازارى خەڵک بگەیەنێتە پەرلەمان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، بۆ ئەو و هیچ کەسێکى دیکە نییە بێرێزى بەرانبەر پەرلەمان بکات، هەروەها کەموکورتى لە مۆنتاژی کلیپەکەدا بووە لە دیمەنى سوتانى پەرلەمان و ئەوان مەبەستیان نەبووە پەرلەمان بسوتێنرێت، بۆیە داواى لێبوردن لە پەلەمان دەکەن.

رۆژى پێنجشەممە 14ی کانوونی دووەمی 2021، به‌شى یاسایی په‌رله‌مانى كوردستان به‌ پاساوی شكاندنى شكۆى په‌رله‌مان سكاڵای یاساییان له‌سه‌ر هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندى سنوری بادینان هه‌لگورد قه‌هار و شیرین محەمەد تۆماركرد كه‌ له‌ ماوه‌ى رابردوودا كلیپێكی ره‌خنه‌ ئامێزیان له‌سه‌ر په‌رله‌مان بڵاوكردبوەوە.  

 

سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان (پێنجشەممە 14ی کانوونی دووەمی 2011) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، " دیوانی پەرلەمانی کوردستان، سکاڵای یاساییان لەسەر شاعیر، هەلگورد قەهار و شیرین محەمەد تۆمارکرد، کە ماوەیەک لەمەوبەر لە پەیجی خۆیان ڤیدیۆییەکیان بڵاوکردبووەوە و تیایدا سوکایەتیان بە پەرلەمان کردبوو."  

  

وتیشی، شاعرەکە کلیپەکەی بەرهەمهێناوە و بڵاویکردووەتەوە، بەڵام ئەوان سکاڵایان لەسەر ئەو کەسەش تۆمارکردووە کە بەشداری لە ڤیدیۆ کلیپەکەدا کردووە.   

  

ئاماژەی بەوەشکرد، "پەرلەمانی کوردستان نوێنەرایەتی خەڵکی کوردستان دەکات و ئەو کارە بێڕێزییە بەرامبەر هەموو هاووڵاتیان، بۆیە چاوەڕوانی دادگاین ڕێکاری پێویست لەوبارەیەوە بگرێتەبەر."