گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیری بەرگریی تورکیا گەیشتە هەولێر

2021.01.18 - 21:18
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری بەرگریی تورکیا گەیشتە هەولێر

ناس کورد-

خوڵوسی ئاکاری، وەزیری بەرگریی تورکیا گەیشتە فڕۆکەخانەی هەولێر و لەلایەن بەرپرسی حکومەتی هەرێمەوە پێشوازی لێکرا، بڕیارە ناوبراو لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمدا کۆببێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمشەو (18ی کانونی دووەمی 2021) خوڵوسی ئاکار گەیشتە فڕۆکەخانەی هەولێر و لەلایەن شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە، فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کورستان پێشوازیی لێ کرا.

 

بڕیارە سبەینێ وەزیری بەرگریی تورکیا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکى حکومەتی هەرێم کۆببێتەوە و چەند پرسێک تاوتوێ بکەن.

me_ga.php?id=2224

هەر ئەمڕۆ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لە خوڵوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا کرد و هەردوولا "ڕێککەوتن لەسەر گرنگی چارەسەرکردنی هەڕەشە تیرۆرستییەکانی لەنزیک ناوچە سنورییە هاوبەشەکانی هەردوولا."

 

بەپێی ڕاگەیەنراوی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کە کۆپییەکی دەستی ناس کورد کەوتووە، کازمی جەختی کردەوە لەسەر "گرنگی هەماهەنگی سەربازی لەنێوان هەردوولا لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە سەروەری عێراق، هاوکات هەر جۆرە هەڕەشەیەک یاخود چالاکییەکی تیرۆرستی ڕەتکردەوە کە تورکیای دراوسێ بکاتە ئامانج لە خاکی عێراقەوە."

 

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، "کازمی جەختیشی لەسەر "پێویستی کاراکردنەوەى هەموو ئەو ڕێککەوتنانە کرد کە لە سەردانەکەی ئەمدوایەیدا بۆ ئەنقەر لەگەڵ تورکیا واژۆی کردبوون."

 

هەروەها پابەندبوونی تورکیاشی بە جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی لە بواری وەبەرهێنان لە عێراق بە گرنگ زانی کە لە کۆنگرەی ساڵی 2018ی کوەیتدا هاتووە.

ڕاگەیەنراوەکە دەشڵێت کە "ئامادەیی سوپای تورکیای نیشان دا بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری و ڕاوێژکاری پێویست بە سوپای عێراق، بە تایبەت لە بواری ڕووبەڕووبوونەوەى تیرۆر و مەشقپێکردن و مانۆڕی سەربازی."