گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

هەرێم لەسەر باجى کۆمپانیاکانى مۆبایل و ئینتەرنێت گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا دەکات

2021.01.18 - 20:37
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم لەسەر باجى کۆمپانیاکانى مۆبایل و ئینتەرنێت گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا دەکات

ناس کورد-

وەزارەتى گواستنەوەى هەرێم ئاشکرایکرد، گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتى عێراق دەکەن لەبارەى ڕێکخستنەوەى باجى سەر کۆمپانیاکانى پەیوەندى و ئینتەرنێت، دواى ئەوەى هەرێم بڕیاریدا باج لەو کۆمپانیایانە وەربگرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی چەند بڕیارێک نوێی حکومەتى هەرێم کە (11ی کانوونی دووەمی 2021) دەرکران، کۆمپانیاکانى بوارى ئینتەرنێت پابەند دەکرێن بە پێدانى باجى فرۆشراوەکان بەڕێژەى 20%. هەروەها کۆمپانیاکانى بوارى پەیوەندى پابەند دەکرێن بە پێدانى باجى فرۆشراوەکان بەبێ ئەوەى رێژەکەى دیاریکرابێت.  

 

دیلان ڕەشاد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە وەرگرتنى باج لەلایەن حکومەتى هەرێمەوە لە کۆمپانیاکان و ئەگەرى بەرزبوونەوەى نرخى خزمەتگوزارییەکان بە "ناس کورد"ى ڕاگەیاند، "هەر بڕیارێک لەلایەن حکومەتەوە دەربچێت جێبەجێ دەکرێت، بەڵام بۆ دیاریکردنی ئالیەتی تایبەت بە وەرگرتنی باجەکە بەردەوامین لە گفتوگۆ".

 

دەرکردنى بڕیارى سەپاندنى باج لە کۆمپانیاکانى بوارى پەیوەندى لەلایەن هەرێمەوە لەکاتێکدایە، ئەو کۆمپانیایانە لەلایەن بەغداوە باجیان لێوەردەگیرێت، بۆیە بەشێک لە کۆمپانیاکان لەو بڕیارەى هەرێم ناڕازین.

 

دیلان ڕەشاد وتى، "لە ئێستادا لەلایەن حکومەتی عیراقەوە باج لە هیڵەکانی پەیوەندی وەردەگیرێت بۆ ئەوەش پێویستە گفتوگۆ لەگەڵ وەزارەتی پەیوەندیدار لە حکومەتی عێراق بکرێت و پێدانی باج بە جۆرێک ڕێکبخرێتەوە کاریگەری لەسەر نرخەکان نەبێت و بارگرانی بۆ هاوڵاتیان دروست نەکات".