گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

ڕوونکردنەوەیەک لەبارەى ئازادبوونی مامۆستا بەدەل لە دهۆک

2021.01.18 - 20:08
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوونکردنەوەیەک لەبارەى ئازادبوونی مامۆستا بەدەل لە دهۆک

ناس کورد-

پارێزەرى کەیسى مامۆستا بەدەل بەرواری دەنگۆیەک لەبارەی ئازادکردنی مامۆستا بەدەل ڕەت دەکاتەوە و ئەوەش دەڵێت، "لە یەک دوو ڕۆژی داهاتوو وادەی دادگاییکردنی لەلایەن دادگاوە دیاری دەکرێت".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاسۆ هاشم، پارێزەرى کەیسى بەدەل بەرواریی لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" (18ی کانونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "ئێمە ناتوانین قسە لەسەر کاتی ئازادکردنی مامۆستا بەدەل بەرواری بکەین، بەڵام ئەوەندە دەزانین پەڕاوەکەی لە لێکۆڵینەوە بووەو ئاڕاستەکراوە بۆ دادگای تایبەتمەندو ئەمڕۆ پەڕاوەکەی لە داواکاری گشتی بوو کە 236 لاپەڕە بووە و کەیسی نزیکەی هەشت کەسی دیکەشی تێدابووە و ئەوانیش پێکەوە لێکۆڵینەوە لە کەیسەکەیان دەکرێت."

 

باسی لەوەشکرد، چاوەڕوان دەکەین ڕۆژی سێشەممە یاخود چوارشەممە وادەی دادگاییکردنی دیاری بکرێت و لە ڕۆژی دادگاییەکەشی ئەگەر تۆمەتەکان لەسەر بسەلمێنرێت سزادەدرێت ئەگەر بەڵگەش نەبێت بێگومان ئازاد دەکرێت.

 

جەختی لەوەشکردەوە، "ئێمە بەهیچ جۆرێک وادەی ئازادکردنی ناتوانین دیاری بکەین بەڵکو ئەوە دادگا بڕیاردەدات، بۆ ئەوەش دۆسیەی مامۆستا بەدەل و شێروان شێروانی و سەرجەم گیراوانی دیکە کە نزیکەی هەشت کەسن پێکەوە کراوەو پەڕاوەکەیان نزیکەی 236 لاپەڕەیە."

 

ئەوەشی وت، "من بە تەنها پارێزەری مامۆستا (بەدەل بەرواری)یم و دۆسیەکانیشیان بەشێوەیەکی یاسایی بەڕێوەدەچێت، بۆ بەیانی چاوەڕوان دەکرێت وادەی دادگاییکردنی دیاری بکرێت و وەکو وتم ناتوانین بڵێین کەی ئازاد دەکرێت ئەوە کاری دادگایە بەڵام انشااللە کاری تەواو بۆ ئازادکردنی دەکەین".