ناس کورد-
بەهۆی هەڕەشەی ئەمنی دەرەکییەوە، باڵەخانەی کۆنگرێس لەواشنتۆنی پایتەخت داخرا و شوێنى تایبەت بە راهێنانەکانى مەراسیمى دەستبەکاربوونى بایدن چۆڵکرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی کەناڵی"سی. ئێن .ئێن" ئەمەریکی ( 18ی کانوونی دووەمی 2021) کە " ناس کورد" بەدواداچوونی بۆکردووە، "شوێنى تایبەت بە بەشداربووانی ڕاهێنانەکانی مەراسیمی دەستبەکاربوونی جۆبایدن کە لەبەرەی ڕۆژئاوای باڵەخانەی کۆنگرێس ئەنجامدەدرا چۆڵکراون".
ئەوەشخراوەتە ڕوو "دووکەڵ لەپشت باڵەخانەیەکی نزیک لە کۆنگرێس بەرزبووەتەوە، زەنگەکانی نەچوونە دەرەوە لە باڵەخانەکە لێدراوە بۆ ئەوەی ئەوانەی کەلە ناو باڵەخانەکەدان دوچاری هەڕەشەی ئەمنی نەبنەوە.
کەناڵە ئەمەریکییە لە زاری بەرپرسانی ئەمنی شاری واشنتۆن گواستییەوە، داخستنی کۆنگرێس و چۆڵکردنی بەشداربووان لەڕاهێنانەکانی مەراسیمی دەستبەکاربوون بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە بووە لە چەند شەقامێکی دوور، لە و بڕوایەدا نین هەڕەشە دروست بکات و هیچ مەترسییەکی ئەمنیش لەو ئاگرە نییە کە لە نزیک باڵەخانەی کۆنگرێس کەوتووەتەوە.