گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخى دۆلار لەکاتى داخستندا فڕى

2021.01.18 - 17:58
App store icon Play store icon Play store icon
نرخى دۆلار لەکاتى داخستندا فڕى

ناس کورد-

 

نرخى دۆلار لەکاتى داخستنى بازاڕدا لە هەرێمى کوردستان بەرزبوونەوەیەکى گەورەى تۆمارکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی بەدواداچوونى "ناس کورد" بۆ نرخى دراوەکان، ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە لەکاتى داخستنى بازاڕدا 100 دۆلار بەرانبەر بە 145 هەزار و 850 دینار مامەڵەى پێوەکراوە.

 

نرخى دۆلار ئەمڕۆ لەکاتى کردنەوەى بازاڕدا بە 144 هەزار و 900 دینار مامەڵەی پێوەکرا.

 

ماوەى چەند رۆژێکە نرخى دۆلار زیاتر بەرزبووەتەوە و نزیکبووەتەوە لەو نرخە فەرمییەى کە بانکى ناوەندى عێراق دیاریکردووە.

 

بانکەکە لە ( 19ی کانوونی یەکەمی 2020) نرخى فرۆشتنى 100 دۆلار بە هاوڵاتیان  بە 147 هەزار دینار دیاریکرد، بەڵام هێشتا لە بازاڕەکان نەگەیشتووەتە ئەو نرخە و لەخوار ئەو نرخەوە مامەڵەى پێوەدەکرێت.