ناس کورد-
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لە خوڵوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا کرد و هەردوولا "ڕێککەوتن لەسەر گرنگی چارەسەرکردنی هەڕەشە تیرۆرستییەکانی لەنزیک ناوچە سنورییە هاوبەشەکانی هەردوولا."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ڕاگەیەنراوی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کە کۆپییەکی دەستی ناس کورد کەوتووە، کازمی جەختی کردەوە لەسەر "گرنگی هەماهەنگی سەربازی لەنێوان هەردوولا لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە سەروەری عێراق، هاوکات هەر جۆرە هەڕەشەیەک یاخود چالاکییەکی تیرۆرستی ڕەتکردەوە کە تورکیای دراوسێ بکاتە ئامانج لە خاکی عێراقەوە."
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، "
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کازمی جەختیشی لەسەر "پێویستی کاراکردنەوەى هەموو ئەو ڕێککەوتنانە کرد کە لە سەردانەکەی ئەمدوایەیدا بۆ ئەنقەر لەگەڵ تورکیا واژۆی کردبوون."
هەروەها پابەندبوونی تورکیاشی بە جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی لە بواری وەبەرهێنان لە عێراق بە گرنگ زانی کە لە کۆنگرەی ساڵی 2018ی کوەیتدا هاتووە.