ناس کورد-
دواى دەرکردنى فەرمانى گرتن بۆ ترەمپ، سەرۆکى ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى عێراق، دۆسیەى ڕادەستکردنى داواکراوە ئەمەریکیەکان لەلایەن دادگاکانى عێراقەوە لەگەڵ باڵیۆزى ئەمەریکا سەرهەڵدەداتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا کە کۆپیەکەى دەستى "ناس کورد" کەتووە، ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى لە عێراق ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ دووشەممە (18ى کانونى دووەمى 2021) فایەق زێدانی سەرۆکى ئەنجومەنەکە پێشوازى لە ماسیۆ تۆلەر، باڵیۆزى ئەمەریکا لە بەغدا کردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، لە دیدارەکەدا زێدان لەگەڵ باڵیۆزى ئەمەریکادا پرسى ئەو داواکراوانەى خستووەتەڕوو کە لەلایەن دادگاکانى عێراقەوە داوا کراون و لەئێستاشدا لە ئەمەریکادا دەژین.
ئەوەش لەکاتێکدایە، 7ى ئەم مانگە دادگاى ڕەسافەى عێراق فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ دۆناڵد ترەمپى سەرۆکى ئەمەریکا دەرکرد بە تۆمەتى تێوەگلان لەڕووداوى کوشتنى ئەبو مەهدى موهەندیس و ئەوەش کاردانەوەى لێکەوتەوە.