گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژنیان لەگەڵ بووە

باندێک ملیارێک و 350 ملیۆن دیناریان لە بانکێکی بەغدا دزی

2021.01.18 - 16:41
App store icon Play store icon Play store icon
باندێک ملیارێک و 350 ملیۆن دیناریان لە بانکێکی بەغدا دزی

ناس کورد-
پۆلیسی بەغدا باندێکی دزیکردنی دەستگیرکرد کە هەڵیانکوتابووە سەر یەکێک لە بانکەکانی ئەو شارە و بڕی ملیارێک و 350 ملیۆن دیناریان دزیوە، باندەکە چەند ژنێکیشی تێدایە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوێکی بەڕێوەبەڕایەتی نەهێشتنی تاوان لە شاری بەغدا (18ی کانونی دووەمی 2021) کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژە بەوەکراوە، "دوای ئەوەی ئاگادارکراوینتەوە لەوەی باندێکی دزیکردن هەڵیکوتاوەتە سەر بانکێکی وەبەرهێنان نزیک لە یەکێک لە کۆلێژە ئەهلییەکان شاری بەغدا، ڕاستەوخۆ تیمێک بۆ بەدواداچوون بۆ تاوانەکە دروستکراوە و دەستکراوە بە  کۆکردنەوەی زانیاریی لەسەر ڕووداوەکە بۆ دەستخستنی سەرەداو".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "لەماوەی 24 کاتژمێردا توانراوە یەکێک لە تاوانبارەکان دەستگیربکرێت کە ناوی (م. ز. ا)ـە و لە ڕێگەیەوە توانراوە ئەندامەکانی دیکەی باندەکە دەستگیربکەن".

 

بەڕێوەبەڕایەتییەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، "دوای دەستگیرکردنیان کە چەند ژنێکیشان لەگەڵدابووە، توانراوە کۆی گشتی پارە دزراوەکە بگەڕێنرێتەوە بۆ بانکەکە و لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵێنەوە بۆ تاوانبارەکان کراوەتەوە لەلایەن دادوەر".

me_ga.php?id=11745me_ga.php?id=11745