گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فراكسیۆنی یەكێتی لەبەغدا: با هەرێم لە ئێستاوە نەوت ڕادەست بكات

2021.01.18 - 12:34
App store icon Play store icon Play store icon
فراكسیۆنی یەكێتی لەبەغدا: با هەرێم لە ئێستاوە نەوت ڕادەست بكات

فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هانی حكومەتی هەرێم دەدات وەك سەلماندنی نیازپاكی لە ئێستاوە ئەو بڕە نەوتەی لە ڕشنوسی بودجەدا بڕیاری لێدراوە رادەستی بەغدا بكات.  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە رێگەی بەیاننامەیەكەوە ئەمڕۆ (18 كانونی دووەمی 2021) كە وێنەی دراوەتە "ناس كورد" داوا لەحكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات وەك پیشاندانی نیازپاكی ئەو بڕە نەوتە رادەستی حكومەتی فیدراڵی بكات كە لە پرۆژە یاسای بودجەدا هاتووە. 

بەیاننامەكە باس لەوە دەكات ئەو هەنگاوەی هەرێم وەك دەستپێشخەرییەكی نیازپاكی بێت بۆ مسۆگەركردنی پشكی هەرێمی كوردستان لەبودجە، هەروەها داوا لەحكومەتی بەغداش دەكات موچەو شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان خەرج بكات وەك بنەماو سەرەتایەك بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و بەدیهێنانی دادگەری كۆمەڵایەتی. 

رۆژی 14 كانونی دووەمی 2021 هاوسەرۆكی یەكێتی لاهور شێخ جەنگی لەبەیاننامەیەكدا پاش كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆك كۆماری عێراق، د. بەرهەم ساڵح و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی یەکێتیی و فراکسیۆنی سەوز لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند،  گفتوگۆمان کرد دەربارەی چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ـی عێراق و زامنکردنی پشکی کورد لەو پڕۆژەیاسایەدا.

هەروەها هەر لەو كۆبوونەوەیەدا ئاڵا تاڵەبانی وەک سەرۆکی فراکسیۆنی سەوز لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە جێگەی د. جوان ئیحسان دەستنیشان کرا.

me_ga.php?id=2222