گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کچێک لە کۆیە خۆی کوشت

کۆیە؛ کچە خوێندکارێکی 18 ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

2021.01.18 - 11:44
App store icon Play store icon Play store icon
کۆیە؛ کچە خوێندکارێکی 18 ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

 

ناس کورد-

کچە خوێندکارێکی تەمەن 18 ساڵ لە شارى کۆیە بە گوللـەیەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و بەوتەی کەسوکارەکەشی، نەخۆشیی گەشکەی هەبووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلى عەبدوڵا، بەڕێوەبەرى پۆلیسى کۆیە (دووشەممە 18ی کانوونی دووەمی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ کچە خوێندکارێکی پۆلی 12ی ئامادەیی کە تەمەنی 18 ساڵ بووە بە دەمانچە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە."

 

وتیشی، کچەکە گوللـەیەکی بە سنگی خۆیەوە ناوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە، بەوتەی کەسوکارەکەی، "هیچ کێشەیەکی نەبووە کە پەیوەندی بە کەسی دیکەوە هەبێت، بەڵام نەخۆشی گەشکەی لەگەڵدا بووە."

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە و کەسیش لەسەر ڕووداوەکە دەستگیرنەکراوە و دایک و باوکیشی سکاڵایان لەسەر کەس نییە.