ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشواهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی پێشبینییەکان بارانبارین بەردەوام دەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ دووشەممە 18ی کانوونی دووەمی 2021، باران لە زۆریک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەبارێت، لەگەڵ باراینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان.
کەشناسیی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ سێشەممەش باران و بەفربارین بەردەوام دەبێت و پلەی گەرمیش چەند پلەیەک دادەبەزێت.