ناس کورد-
به‌هۆی هه‌بوونی منداڵی خوار 18 ساڵ، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كافتریا و بلیاردی ئه‌ستێرەی داخست و سه‌رۆكی لیژنه‌كانیش هۆشیاری توند به خاوه‌ن كافتریاكان ده‌دات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی قائیمقاییەتی سلێمانی (دووشەممە 18ی کانوونی دووەمی 2021) له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، " به‌هۆی هه‌بوونی منداڵی خوار 18 ساڵ له شوێنه‌كه‌یدا، كافتریا و بلیاردی ئه‌ستێره له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ریستۆرانتی قائیمقامیه‌ته‌وه داخرا."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " رۆژانه لیژنه‌ی ریستۆرانتی سه‌ربه لیژنه هاوبه‌شه‌كان، سه‌ردانی گازینۆ، كافتریاكانی كێشانی نێرگه‌له و شوێنی خواردن و خواردنه‌وه مه‌ستی (كحولیه‌كان) ده‌كات و له‌كه‌موكورتی شوێنه‌كه و پابه‌ندنه‌بوونیان به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن ده‌پرسێته‌وه، هەر شوێنێکیش خوارنەوە یاخود نێرگه‌له پێشكه‌ش به منداڵی نه‌وجه‌وان بكات شوێنه‌كه‌ی داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌رووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه."
ڕوونیشیکردەوە، " یاسا رێگریی له هاتووچۆكردنی منداڵی نه‌وجه‌وان و ته‌مه‌ن خوار 18 ساڵ بۆ گازینۆ، كافتریای نێرگه‌له و خواردنه‌وه كحولییه‌كان كردووه، هه‌روه‌ها پیش‌تر نوێنه‌ره‌كانی چاودێری گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌و رێكخراوانه‌ی له بواری پاراستنی منداڵ كارده‌كه‌ن، داوایان له قائیمقامی سلێمانی كردووه رێگرییەکانی هاتوچۆكردنیان بۆ گازینۆ و كافتریا توندتر بكات، بۆیه له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه خاوه‌ن شوێنه‌كان ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه تابلۆی (هاتنه ژوره‌وه بۆ خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ قه‌ده‌غه‌یه) لە شوێنەکانیان هه‌ڵبواسن و هیچ جۆرێك خواردن و خواردنه‌وه یاخود نێرگه‌له پێشكه‌ش به مناڵی نه‌وجه‌وان نه‌كه‌ن."