گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گۆڕانکاری کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی هەرێم

2019.05.25 - 11:03
App store icon Play store icon Play store icon
گۆڕانکاری کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی هەرێم

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانى کەشوهەواى هەرێمى بڵاوکردەوە، ئاسمان هەور و هەتاو دەبێت، لەگەڵ ئەگەرى هەورى تەواو و نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکان. . لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناس و بومەلەرزەزانى هەرێم ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا، هەروەها ئەگەری بارانبارین هەیە لەناوچە جیاوازەکانی پارێزگاکان وە بە ڕێژەیەکی زیاتر لەناوچە شاخاویەکان، بەڵام سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بونی پەڵە هەور. . بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، ئەمڕۆ نزمترین پلەى گەرما بە کەرکوک تۆماردەکرێت کە 21 پلە دەبێت و بەرزترین پلەش لە کەرکوک تۆمار دەکرێت کە 41 پلە دەبێت. . ئاماژە بە کەشوهەواى سبەى یەکشەممەش کراوە، کە پلەى گەرما تا ڕادەیەک نزمتر دەبێت.