گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نەیزەکێک هەڕەشە لە زەوی دەکات

ناسا هۆشداری دەدات؛ نەیزەکێک هەڕەشە لە زەوی دەکات

2021.01.18 - 09:35
App store icon Play store icon Play store icon
ناسا هۆشداری دەدات؛ نەیزەکێک هەڕەشە لە زەوی دەکات

 ناس کورد-

ئاژانسی ناسا هۆشداریدەدات لە بوونی هەڕەشەیەک لەسەر زەوی لە ماوەی داهاتوودا، ئەوەش بەهۆی نزیکبوونەوەی نەیزەکێک لە زەوی کە قەبارەکەی هێندەی یاریگایەکی تۆپی پێ دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەی "دەیلی ئێکسپرێس" ڕاپۆرتێکی ئاژانسی بۆشایی ئاسمان و ئاسمانگه‌ڕیی ئه‌مریكا "ناسا"ی بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا هۆشداری دراوە لە نزیکبوونەوەی نەیزەکێک لە زەوی کە تیرەکەی 256 مەترە و هێندەی یاریگایەکی تۆپی پێ دەبێت.

 

ئاژانسەکە ئەگەرچی ماوەیەکی دیاریکراوی ئاشکرانەکردووە بۆ نزیکبوونەوەی نەیزەکەکە لە زەی، بەڵام نەیزەکەکەی بە مەترسیدار ناوبردووە و ئاماژەی بەوەکردووە، "بە خێرایی 3.6 کیلۆمەتر لە چرکەیەکدا و نزیکەی 13 هەزار کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بە لای زەویدا تێدەپەڕێت.

 

ناسا دەڵێت، سەرەڕای ئەو خێراییە زۆرەی نەیزەکەکە، بەڵام بەراورد بە خێرایی ستانداردی نەیزەکەکانی بۆشایی ئاسمان خێراییەکەی کەمە، چونکە تەنی بۆشایی ئاسمان له 11 بۆ 72 کیلۆمهترە له چرکەیەکدا.