گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڵگە

فەرمانێکى سەرۆکایەتى کۆمار بۆ دامەزراندنى سێ دادوەرى دادگاى فیدراڵى

2021.01.18 - 09:33
App store icon Play store icon Play store icon
فەرمانێکى سەرۆکایەتى کۆمار بۆ دامەزراندنى سێ دادوەرى دادگاى فیدراڵى

ناس کورد-

سەرۆکایەتى کۆمار بە فەرمانێک سێ دادوەرى وەک جێگرى سەرۆکى دادگاى تێهەڵچوونەوەى فیدراڵى دامەزراند و داوا لە ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى دەکات رێکارى پێویست بگرنەبەر بۆ جێبەجێکردنى فەرمانەکە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە فەرمانێکى سەرۆکایەتى کۆمارى عێراقدا (18ى کانوونى دووەمى 2021) کە واژۆى د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح، سەرۆک کۆمارى عێراقى لەسەرە و وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژە بە دامەزراندنى سێ دادوەر کراوە وەک جێگری سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی فیدڕاڵی.

 

لە نوسراوەکەدا ئاماژە بە دامەزراندنى هەریەک لە (نەجم ئەحمەد عەبدوڵا، کازم عەباس حەبیب و حەسەن فوئاد نەعیم) وەک جێگری سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی فیدڕاڵی، کراوە.

 

داواش لە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی کراوە کە فەرمانەکە جێبەجێ بکەن.