گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دواى ساڵێک لەبڵاوبوونەوەى

هێشتا کۆرۆنا نەگەیشتووەتە 11 وڵات

2021.01.18 - 09:12
App store icon Play store icon Play store icon
هێشتا کۆرۆنا نەگەیشتووەتە 11 وڵات

ناس کورد-

دواى زیاتر لە ساڵێک لە بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا بە جیهاندا، تا ئێستا 11 وڵات ڤایرۆسەکەیان پێ نەگەیشتووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەى ڕاپۆرتێکى ڕۆژنامەى "نيويۆرک پۆست"، 11 وڵات تائێستا ڤایرۆسەکەیان پێ نەگەیشتوە، بەڵام زۆرینەیان بچوکن و لە دورگە پێکدێن و گەشتیارى زۆریان نییە و گەیشتن پێیان سەختە، یاخود هەندێکیان هەر زوو دەرگایان بەسەر هەموو پەیوەندیەکى دەرەوەدا داخستوە.

 

تائێستا زیاتر لە 95 ملیۆن توشبووى کۆرۆنا لەجیهان تۆمار کراون و زۆرینەى وڵاتانى گرتوەتەوە و کاریگەریشى لەسەر سەرجەم کەرتەکانى ژیان بەتایبەتى ئابوریى و پرۆسەى خوێندن دروستکردووە.



وڵاتەکان:

 

دورگەکانى کوک

ژمارەى دانیشتوانى 17 هەزار کەسە و هەرزوو ڕێوشوێنى پێویستى گرتەبەر و کەرەنتینەى قورسى سەپاند.

 

توفالو

ژمارەى دانیشتوانى 11 هەزار و 500 کەسە و دەستبەجێ سنورەکانى داخست.

 

تونگا

ژمارەى دانیشتوانى 104 هەزار کەسە و لەکاتێکى زوودا ڕێگەى لە چونى گەشتیار و گەشتە نێودەوڵەتیەکان گرت.

 

دورگەکانى بیتکیرن

سەربە بەریتانیایە و لە 4 دورگە پێکدێت و دەکەوێتە زەریاى هێمنەوە و ژمارەى دانیشتوانى 50 هەزار کەسە.

 

بالاو

زیاتر لە 300 دورگەیە و ژمارەى دانیشتوانى 18 هەزار کەسە و هەر لەسەرەتاوە کەرەنتین و ڕێوشوێنى توندى گرتەبەر، بەتایبەتى بەرامبەر ئەو هاوڵاتیانەى کە لەدەرەوە دەگەڕانەوە.

 

نییوی

دەوڵەتێکە کە لە دورگەیەک پێکهێت و دەکەوێت زەریاى هێمنەوە و 1400 کیلۆمەتر لە باشورى ڕۆژهەڵاتى نیوزلەنداوە دورە و ژمارەى دانیشتوانى هەزار و 612 کەسە.



نارۆ

لە دورگەیەک پێکدێت و بەهەمان شێوە دەکەوێت زەریاى هێمنەوە و ژمارەى دانیشتوانى 12 هەزار و 700 کەسە و زۆرینەى داهاتەکەى لە بە کرێدانى زەویەکانى بە ئوسترالیا بەدەستدەهێنێت کە وەک خێوەتگەى پەنابەران بەکاردەهێنرێت.

 

کیریباتی

لە ژمارەیەک دورگە پێدێت و دەکەوێتە زەریاى هێمنەوە و ژمارەى دانیشتوانى 116 هەزار کەسە، یەکێک لە هۆکارەکانى ئەوەى تائێستا کۆرۆنا نەگەیشتوەتە ئەو وڵاتە ئەوەیە پەیوەندیەکى کەمى بە جیهانى دەرەوە هەیە بەتایبەتى لە گەشتە ئاسمانیەکاندا کە ژمارەیەکى زۆر کۆمپانیاى گەشتیارى تێدایە.

 

توکیلاو

هەرێمێکى سەربە نیوزلەندایە و لە 3 دورگە پێکدێت و دەکەوێتە زەریاى هێمنەوە و قەبارەى تەنها 12 کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و 1500 کەسى تێدا دەژى.

 

میکرونیزیا

لە 600 دورگە پێکدێت و 112 هەزار کەسى تێدا دەژى، ڕێگە نادات کەس لەو کەشتى و فڕۆکانە دابەزن کە دەگەنە دورگەکە تەنها حاڵەتى دەگمەن نەبێت کە حکومەت ڕێگەى پێدەدات.

 

تورکمانستان

دەوڵەتێکى سەربە کێتى سۆڤێتى پێشووە و دەکەوێت ناوەڕاستى ئاسیا و ژمارەى دانیشتوانى 5 ملیۆن کەسن، تاکە دەوڵەتى جیهانە کە دورگە نییە و هیچ توشبویەکى کۆرۆناشى تێدا تۆمار نەکراوە، قەبارەکەشى تەنها 500 هەزار کیلۆ چوارگۆشەیە.