گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تایبەت بە بودجە

دارایی پەرلەمان باس لە دانانی باج لەسەر مووچەی فەرمانبەران دەکات

2021.01.18 - 08:55
App store icon Play store icon Play store icon
دارایی پەرلەمان باس لە دانانی باج لەسەر مووچەی فەرمانبەران دەکات

ناس کورد- 

لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، زۆربەى بڕگەکانى پڕۆژە بودجەى 2021 هەموار دەکرێنەوە و باجدانانیش لەسەر مووچە نایاساییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەمیانەى چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا ئەحمەد سەفار، بڕیاردەرى لیژنەى دارایى لەپەرلەمانى عێراق ڕایگەیاندووە، لیژنەکەیان بەردەوامە لە خوێندنەوەى پڕۆژە یاساى بودجە و زۆربەى بڕگەکانیشى هەموار دەکرێتەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بودجەکە پەرشوبڵاوە و ڕەنگدانەوەى چاکسازى ئابووریى نیە و لەگەڵ بارودۆخەکەشدا یەکانگیرنیە و سەپاندنى باج بەسەر مووچەى فەرمانبەران و خانەنشیناندا سەرپێچى یاساییە.

 

بڕیاردەرى ئەو لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق باسی لەوەشکردووە، سەرپێچییە ئیدارى و یاساییەکانى بودجەى 2021 و ڕێژەى کورتهێنانەکەى هۆکارى درەنگ ڕەوانە کردنى بوو، بەهۆى بەرزکردنەوەى نرخى دۆلاریشەوە بەڕێژەى 23% داهاتى هاووڵاتیان دابەزیوە.

 

لاى خۆشیەوە، حەسەن خەڵاسى، پەرلەمانتارى عێراق ڕایگەیاندووە، پەرلەمان بودجەکە تێدەپەڕێنێت و ڕەوانەى حکومەتى ناکاتەوە، بەڵام گۆڕانکاریی زۆری تێدا دەکرێت.