گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ بەڵگەنامە فەرمییەكانی كۆشكی سپی دڕاند

2021.01.17 - 23:23
App store icon Play store icon Play store icon
ترەمپ بەڵگەنامە فەرمییەكانی كۆشكی سپی دڕاند

ناس کورد- 

ئاژانسى ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، کارمەندانى کۆشکى سپى لەوە دەترسن کەلێنێک لە بەڵگەنامە فەرمییەکانى کۆشکى سپى دروست ببێت، ئەوەش بەهۆى مامەڵەى ترەمپ لەگەڵ ئەو بەڵگەنامانەدا کە پێویستە ئەرشیف بکرێن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەپێی راپۆرتێکى ئاژانسەکە کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، ترەمپ کە ولایەتەکەى ڕۆژى 20ى ئەم مانگە کۆتایى دێت، زۆر گرنگى بەو یاسایانە نادات کە سەرۆک ناچار دەکەن سەرجەم بەڵگەنامەکان لە سەردەمى ویلایەتەکەیدا بپارێزێت و ڕاهاتووە دواى سەیرکردنیان ئەو بەڵگەنامانە بدڕێنێت.

 

ڕونیشکراوەتەوە، لەو کاتانەشدا فەرمانبەرانى بەشى ئەرشیفى کۆشکى سپى ناچارن چەندین کاتژمێر کار بکەن بۆ دوبارە بەیەکەوە نانەوەى ئەو ئەرشیفە دڕێنراوانە، کارمەندەکان داوایان لێکردووە کە چیتر ئەو کارە نەکات بەڵام داواکاریەکەى پشگوێخستووە.

 

بەپێى ڕاپۆرتەکە، یەکەم بەڵگەنامە کە ترەمپ دڕاندویەتى نامەیەک بووە لە "چاک شومەر" سەرکردەى دیموکراتەکان لە ئەنجومەنى پیران و تایبەت بووە بە داخستنى فەرمانگە فیدراڵیەکانى ئەمریکا.

 

ڕونیشکراوەتەوە، هەروەها گەورە بەرپرسان چەندین جار ترەمپیان لەوە ئاگادار کردوەتەوە کە ناکرێت ئەرکە فەرمیەکانى لە ڕێگەى ئیمەیڵى تایبەتى خۆیەوە یاخود بە دەستنوس ئەنجام بدات و پێویستە سەرجەم پەیوەندیەکانى ئەرشیف بکرێن.

 

جەختلەوەشکراوەتەوە، سەرەڕاى ئەوەى گروپەکانى تایبەت بە شەفافیەتى حکومەت سکاڵاى یاساییان تۆمار کردوە، بەڵام هیچ سزایەکى یاسایى دیار بۆ ئەو کارەى ترامپ نییە.

 

بەپێى یاساى تۆمارەکانى سەرۆکایەتى، سەرۆکى ئەمریکا بۆى نییە هیچ بەڵگەنامەیەک لەناوببات بەبێ ڕاوێژکردن لەگەڵ کارمەندانى بەشى ئەرشیفى نیشتمانى و ئاگادارکردنەوەى کۆنگرێس، بەڵام ئەوەش واتاى ئەوە نییە کە پێویستە سەرۆک گوێ لە ئامۆژگارى کارمەندانى بەشى ئەرشیف بگرێت.