گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

رونکردنەوەى نوێی تەندروستى لەبارەى حاڵەتە گومانلێکراوەکەى کۆرۆناى گۆڕاو لە هەرێم

2021.01.17 - 22:47
App store icon Play store icon Play store icon
رونکردنەوەى نوێی تەندروستى لەبارەى حاڵەتە گومانلێکراوەکەى کۆرۆناى گۆڕاو لە هەرێم

ناس کورد-

 

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، دوای دڵنیابوونەوە و پشکنین دەرکەوتووە حاڵەتە گومانلێکراوەکەى توشبوون بە کۆرۆناى گۆڕاو  توشبووى ئەو ڤایرۆسە نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 
 

ئاسۆ حەوێزى وتەبێژى وەزارەتەکە ئەمڕۆ یەکشەممە لەرونکرنەوەوەیەکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، "سەبارەت بە حاڵەتە گومانلێکراوەکەی دهۆک کە لە بەریتانیا گەڕابووەوە، دوای دڵنیابوونەوە و پشکنین، خۆشبەختانە هەڵگری زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی گۆڕاوى کۆرۆنا نەبوو".

 

وتیشى "ئێستا تەندروستی ئەو کەسە زۆر باشە و چاکبووەتەوە و گەڕاوەتەوە ماڵەوە".

 

رۆژى (13ی کانونی دووەمی 2021) یەکەم حاڵەتى گومانلێکراو بە ڤایرۆسى کۆرۆناى گۆڕاو لە هەرێمى کوردستان ڕاگەیەنرا کە هاوڵاتییەکە و لە بەریتانیا گەڕاوەتەوە.  

 

ئەفراسیاب موسا، بەڕێوەبەرى گشتیی تەندروستیی دهۆک (13ی کانونی دووەمی 2021) بە "ناس کورد"ى ڕاگەیاند، دوو ڕۆژ لەمەوبەر پشکنین بۆ هاوڵاتییەکى دهۆک کراوە کە لە بەریتانیا گەڕاوەتەوە گومان هەیە توشى ڤایرۆسى نوێی کۆرۆنا بووبێت.  

 

وتیشى، گومانلێکراوەکە پیاوە و تەمەنى لە چلەکاندایە، پشکنینى بۆ کراوە و چاوەڕوانى ئەنجامەکەن کە هێشتا دەرنەچووە.  

  

د.ئەفراسیاب باسى لەوەشکرد، ئەو گومانلێکراوە تەندروستى جێگیرە و هیچ نیشانەیەکى نییە.