گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لاهور شێخ جەنگی: چاوەڕوانی حکومەتی هەرێمین

2021.01.17 - 22:31
App store icon Play store icon Play store icon
لاهور شێخ جەنگی: چاوەڕوانی حکومەتی هەرێمین

ناس كورد-

لاهور شێخ جەنگى، هاوسەرۆکى یەکێتى رایگەیاند، چاوەروانی حکومەتی هەرێمی کوردستانین بۆ جێبەجێکردنی لامەرکەزیی دارایی و کارگێڕی لە هەموو پارێزگاکانی هەرێم.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لاهور شێخ جەنگى، هاوسەرۆکى یەکێتى (17ى کانوونى دووەمى 2021) لەپەیجى خۆى لە فەیسبوک رایگەیاند، لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەشداریی کۆنفرانسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانیان کردووە و لەگەڵ نوێنەرانی یەکێتیی لە وڵاتانی دەرەوە کۆبووەتەوە.

 

هاوسەرۆکى یەکێتى ئاماژەى بەوە کرد، باسیان لە هەوڵەکانی یەکێتیی کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە سەر ئاستی هەرێم و عێراق.

 

لاهور شێخ جەنگى رونیکردەوە، پێداگریی یەکێتیمان دووپاتکردەوە لەسەر گرنگی جێبەجێکردنی سیستمی لامەرکەزیی بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە هاووڵاتییان و ڕامانگەیاند لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوانمان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان چاوەروانی حکومەتی هەرێمی کوردستانین بۆ جێبەجێکردنی لامەرکەزیی دارایی و کارگێڕی لە هەموو پارێزگاکانی هەرێم.

 

لەبەشێکى ترى پەیامەکەیدا هاوسەرۆکى یەکێتى ئاماژەى بە سەردانەکانى کرد بۆ بەغدا و دیدار و کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراق لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکان و بەدەستهێنانی ڕەزامەندی لایەنەکان و حکومەتی فیدراڵی بۆ دابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێم و تێپەڕاندنی پشکی هەرێم لە پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١.

 

باس لەوەش دەکات، پلان و بەرنامەی داهاتووی یەکێتییمان بۆ هەڤاڵان لە نوێنەرایەتییەکانی دەرەوە ڕوونکردەوە، سوپاسمان کردن کە دڵسۆزانە ئەرکەکانیان جێبەجێکردوە و داوامان لێکردن کە خۆیان ساز و ئامادە بکەن بۆ داهاتوو بە گیانێکی یەکێتییانە کار بکەن بۆ خزمەتکردنی ڕەوەندی کوردی لە دەرەوە.