کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- شەهرام عەزیز بەفەرمی بڕیارێکی حکومەتی هەرێم بۆ گواستنەوەی ڕاژەی 28 فەرمانبەرەکەی سەرۆکایەتی هەرێم کە زۆرینەیان سەربە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بوون لە هەڵوەشایەوە. . حاجی مەسیفی، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە هەولێر زانیارییەکەی بۆ ناس کورد پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند: "بڕیارەکە بڕیارێکی نایاسایی بووە و سەرۆکایەتی هەرێم دامەزراوەیەکی حزبی نییە، سەرجەم فەرمانبەرانی تایبەت بن بە حزبێکی دیاریکراو و پێشێلکردنی مافی ئەو فەرمانبەرانەش بووە کە چەندین ساڵە لەو دامەزراوەیە کار دەکەن". . ئەو بەرپرسەی یەکێتی نیشتیمانی ئاماژەی بەوەشکرد، دوای دەرکردنی بڕیارەکە مەکتەبی سیاسی یەکێتی داوایان لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەت کردووە کە بڕیارەکە هەڵبوەشێنێتەوە و ئەویش داواکەی قبوڵکردووە و بڕیارەکەی بە فەرمی هەڵوەشاندووەتەوە. . حاجی مەسیفی جەختیشیکردەوە، لە ئێستادا ئەو فەرمانبەرانە گەڕاونەتەوە شوێنی کارکردنی خۆیان و دەوام دەکەن. . پێشتر نێجیرڤان ئەحمەد، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بڕیارێکی دەکرد تایبەت، بە گواستنەوە ڕاژەی ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی سەرۆکایەتی هەرێم بۆسەر وەزارەتە جیاوازەکان کە بەشێکی زۆریان سەربە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بوون. . .