ناس كورد-
فالح فەیاز سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبى رایگەیاند، حەشدى شەعبى هێزێکى شیعى نییە و حەشدى عەشایەریش باڵێکى سەرەکییە لەحەشد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەمیانەى پێشکەشکردنى وتەیەکیدا بەبۆنەى ساڵڕۆژى کوژرانى ئەبومەهدى موهەندیسەوە لەپارێزگاى ئەنبار کە "ناس کورد " بینیوویەتى، فالح فەیاز سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبى (17ى کانوونى دووەمى 2021) ئاماژەى بەوەکرد، حەشدى شەعبى بەتەنها هێزێکى شیعى نییە چونکە خەڵکى شارەکان خۆشیان بەرەنگارى داعش بوونەوە و خوێنیان لەو پێناوەدا ڕشت.
فەیاز دەڵێت، حەشدى عەشایەریش باڵێکى سەرەکییە لەحەشدى شەعبى و شانبەشان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانى تردا دەوەستێت.
دەشڵێت "هەندێک هەیە شەرم دەکەن یادى شەهیدەکانیان بکەنەوە ئەوەش شتێکى ناشیرینە چونکە عێراقییەکان خوێنیان تێکەڵە و ئەوەى وابزانێت ناکۆکى لەنێوانیادا هەیە ئەوا تووشى واهیمە بووە".
سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبى باس لەوەشدەکات هەندێک بەچپەوە باس لە پڕۆژەى هەرێمایەتى لەسەر بنەماى ناوچەکان و دابەشکارى دەکەن لەدەرەوەى سنورەکانەوە وەکو نیشتیمانێکى جێگرەوە، هەندێکیش پییانوایە کە پیلانگێڕییەکانى سەر شارى ئەنبار کۆتایى هاتووە بەڵام دەبێت وانەى لێوربگرن و ڕوداوەکانى بکەنە مێژووى دوور و نزیک و ئەوەش وایان لێ نەکات ئەوە پشتگوێ بخەن کە چی ڕویداوە و چیان بەسەر هاتووە.