کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئێران گرنگی بە پەیوەندیی نوێ لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە دەدات و زۆرینەی وڵاتە دراوسێکانیش پشتگیری لە ئارامی ئێران دەکەن. . محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاندووە، پەیوەندی بەرپرسانی ئێران لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتانی دراوسێ بەردەوامە و لە چاوپێکەوتن و سەردانەکاندا جەخت لە ئارامی ئەمنی ناچەکە کراوەتەوە. . وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشکردووە، گرنگیشە زیاتر لەسەر سەقامگیری سیاسی و ئەمنی ناوچەکە بوەستن. . جەواد زەریف باسی لەوەشکردووە، کۆماری ئیسلامی ئێران زیاتر گرنگی بە پەیوەندییەکانی دەرەوە دەدات و زۆرینەی وڵاتە دراوسێکانیش پشتگیری ئارامی و ئاسایشی ئێران دەکەن. . ئەمە لەکاتێکدایە، بڕیارە ئەمڕۆ شەممە جەواد زەریف سەردانی بەغدا بکات ولەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی محەمەد عەلی حەکیم لەبارەى نێوەندگیرییەکانى عێراق لە نێوان ئەمریکا و ئێران کۆببێتەوە. .