گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆشدارى توند بۆ هاوڵاتیان و شۆفێران

نۆ بڕیار لە ژورى ئۆپراسیۆنى هەولێرەوە 

2021.01.17 - 17:55
App store icon Play store icon Play store icon
نۆ بڕیار لە ژورى ئۆپراسیۆنى هەولێرەوە 

ناس کورد-

 

ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا نۆ بڕیارى نوێی دەرکرد و بڕیاریدا دوو لیژنە دروستبکات بۆ چوونە ناو ناوەندەکانی خوێندن و چاودێریکردنی قوتابیان و خوێندکاران بۆ پابەندبوونیان بەجێبەجێکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى ژورەکە  (17ى کانوونى دووەمى 2021) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئەو بڕیارانە ئەمڕۆ لەکۆبوونەوەیەکدا دراون کە بە به‌سه‌رپه‌رشتی هێمن قادر، پارێزگاری هەولێر بەوەکالەت بەڕێوەچووە.

 

دەقى بریارەکان:                                              

یەکەم/ ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وێڕای پابەندبوونی بە بەیانی ژمارە (1)ی ساڵی 2021ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرجەم بڕگەکانی، بڕیاریدا دوو لێژنە بەسەرپەرشتی پارێزگای هەولێر و ئەندامیەتی هەریەک لەنوێنەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر پێکبهێنرێت، بۆ چوونە ناو ناوەندەکانی خوێندن و چاودێریکردنی  قوتابیان و خوێندکاران بۆ پابەندبوونیان لە بەکارهێنانی (دەمامک) و جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکان.

 

دووەم/ پێکهێنانی لێژنەیەک بۆ سەردانیکردنی فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییە حکومیەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و چاودێریکردنی فه‌رمانبه‌رانیان لەکاتی دەوام بۆ پابەندبوونیان لە بەکارهێنانی (دەمامک) و جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکان، هەروەها گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو هاوڵاتی و موراجعانەی کە بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانییان به‌بێ به‌ستنی (ده‌مامك) دەچنە ناو  فه‌رمانگه‌کان.    

 

سێیەم/ داوا لەهاوڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر دەکەین،  لەپێناو سەلامەتی خۆیان و ئازیزانیان بەو پەڕی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی، پابەندبن بەڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا، بەتایبەتی بەستنی (دەمامک)، هەرکەسێک ڕەچاووی بەستنی (دەمامک) و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لەڤایرۆسی کۆرۆنا نەکات، ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە.                                                                 

 

چوارەم/ هەموو ئەو شوێنانەی کە کراوەن، (مۆڵ، مارکێت، شوێنە بازرگانییەکان، بازار، چێشتخانه‌)، پێویستە تەواوی مەرجە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێبکەن لەبەستنی (دەمامک، دووری مەودای نێوان هاوڵاتییان، دروست نەکردنی قەرەباڵغی، دانانی هێمای نۆرەی هاوڵاتییان لەسەر زەوی بەتایبەتی لای کاشیەری مۆڵ و مارکێتەکان و پێشوازی هوتێل و موتێلەکان)، ‌هه‌رشوێنێك ئەم رێنماییانە بەتایبەتی بەستنی (دەمامک) جێبه‌جێنه‌كات، لێژنەی قائمقامییەتەکان، تیمەکانی تەندروستی، شارەوانی، چاودێری بازاڕ، هێزە ئەمنییەکان ڕاسپێردراون، ده‌ستبه‌جێ شوێنەکە دادەخەن.                                                              

 

پێنجەم/ هۆشداری دەدەینە سەرجەم شۆفێرانی ئۆتۆمبێلەکانی (تایبەت، بارهەڵگر، کرێ) لەکاتی هەبوونی سەرنشین لەگەڵیاندا پابەندی ڕێناماییە تەندروستییەکانبن و خۆیان و سەرنشینەکانیان (دەمامک) ببەستن، هەر کەسێک سەرپێچی لەم بڕیارە بکات، لەلایەن پۆلیسی هاتووچۆ ڕێکاریی یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر بەپێبژاردن و دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەکەی.

 

شەشەم/ ئەم شوێنانە لەکاتژمێر 12ی شەو دادەخرێن:-

(یانه‌ی شه‌وانه‌، نێرگه‌له‌كێشان، یانه‌كانی مه‌ی خواردنه‌وه‌ (بار)، موزیك لایف، ئاهه‌نگی شه‌وانەی یانەکان)  

 

حەوتەم/ ئەم شوێنانە بەداخراوی دەمێننەوە:-

(هۆڵه‌كانی بووك گواستنه‌وه، هه‌موو جۆرە گردبوونەوە و کۆنفرانس و کۆبوونەوەیەک).                     

 

هه‌شته‌م/ پرسەدانان لە (هۆڵ-ماڵ-ژێرخێوەت) و مەراسیمی سەرقەبران قەدەغەیە، بنکەی پۆلیس و موختاری گەڕەک بەرپرسیارن، هەرکەسێک پابەندنەبێت، ڕێکاریی یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.

 

نۆیەم/ هاوینە هەوار و شوێنە گەشتییاریەکان، دەبێت ڕەچاوی ڕێکارەکانی خۆپارێزی بکەن و خۆیان و گەشتییارانیان پایەندبن بە بەستنی (دەمامک)، هەرشوێنک پابەند نەبێت، ڕێکاریی یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.   

 

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر

2021.1.17

 









ناس کورد

 

بڕیاردەرى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، تێپەڕاندنى پڕۆژەى بودجەى 2021  پێویستى بە "سازانى سیاسی" هەیە.

 

ئەحمەد سەفار لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى فەرمى عێراق (17ى کانوونى دووەمى 2021) کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە رایگەیاندووە ، لیژنەى دارایی هەڵدەستێت بە کەمکردنەوەى بەشێک لە ماددەکانى پڕۆژەى بودجە و زیادکردنى هەندێ بەندى دیکەى پێویست.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، تێەڕاندنى پڕۆژەى بودجە لەپەرلەمان پێویستى بە هەماهەنگى و تەوافوقى سیاسی هەیە.

 

پەرلەمانى عێراق دوێنێ شەممە کۆتایی هێنا بە تاوتوێکردنى پڕۆژەى بودجەى 2021 و تا ئێستا دیار نییەى کەى دەنگ لەسەر پڕۆژەکە دەدرێت.