گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دۆلار لەکاتى داخستندا نرخێکى بەرزى تۆمارکرد

2021.01.17 - 17:42
App store icon Play store icon Play store icon
دۆلار لەکاتى داخستندا نرخێکى بەرزى تۆمارکرد

ناس کورد-

 

نرخى دۆلار لەکاتى داخستنى بازاڕدا لە هەرێمى کوردستان نرخێکى بەرزى تۆمارکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی بەدواداچوونى "ناس کورد" بۆ نرخى دراوەکان، ئێوارەى ئەمڕۆ لەکاتى داخستنى بازاڕدا نرخى 100 دۆلار گەیشتووەتە 145 هەزار دینار، لەکاتێکدا بەیانى ئەمڕۆ لەکاتى کردنەوەى بازاڕدا بە 144.250 دینار بوو.

 

ئەو نرخە بەرزترینە لەو کاتەوە کە بانکى ناوەندى عێراق نرخى دینارى بەرانبەر دۆلار دابەزاند.

 

بانکەکە لە ( 19ی کانوونی یەکەمی 2020) نرخى فرۆشتنى 100 دۆلار بە هاوڵاتیان  بە 147 هەزار دینار دیاریکرد، بەڵام هێشتا لە بازاڕەکان نەگەیشتووەتە ئەو نرخە و لەخوار ئەو نرخەوە مامەڵەى پێوەدەکرێت.