گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

چەمچەماڵ؛ لە ناحیەى شۆڕش دزێک دەستگیرکرا

2021.01.17 - 16:55
App store icon Play store icon Play store icon
چەمچەماڵ؛ لە ناحیەى شۆڕش دزێک دەستگیرکرا

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی راگەیەندراوێکى لەبارەى دەستگیرکردنى دزێک لە ناحیەى شۆڕش لە قەزاى چەمچەماڵ، بڵاوکردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە راگەیەندراوى بەڕێوەبەرایەتییەکەدا (17ى کانوونى دووەمى 2021) کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژە بەوە کراوە "هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی (١٧-١- ٢٠٢١)لەناحیەی شۆڕشی قەزای چەمچەماڵ کەسێکیان بەناوی (ٲ ، م ، و) دەستگیرکرد".

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، ئەو کەسەى دەستگیرکراوە هەستاوە بەدزیکردن لە دوو مارکێت لەناو ناحیەی شۆڕش و قەزای چەمچەماڵ.

 

راگەیەندراوەکە رونیدەکاتەوە، دەستگیرکراوەکە ڕەوانەی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ کراوە لەبەرئەوەی سکاڵایی یاسایی لەوێ لەسەر تۆمارکرابوو فەرمانی گرتنی بۆ دەرچوبوو لەلایەن دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ بەپێی ماددەی ( ٤٤۳ ) لەیاسای سزادانی عێراقی.