گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’ئەگەر و دڵنیایی’

پێشبینى پارتى بۆ دەنگەکانى لە هەڵبژاردنى داهاتوودا

2021.01.17 - 16:41
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینى پارتى بۆ دەنگەکانى لە هەڵبژاردنى داهاتوودا

ناس کورد-

ئەندامێکى مەکتەبی سیاسی پارتى پێشبینیدەکات دەنگەکانى حزبەکەى لە هەڵبژاردنى پێشوەختەى پەرلەمانى عێراقدا روو لە کەمى نەکات و زیاد بکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کاکەمین نەجاڕ لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاى فەرمى حزبەکەى (17ى کانوونى دووەمى 2021) کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژەى بەوەکردووە، ئەگەر ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە کاتی خۆیدا کە ناوەڕاستی ئەمساڵ بەڕێوە بچێت، بەشداری تێدا دەکەن.

 

وتیشی "ئامادەکاری کراوە بۆ ئەوەی زۆرترین دەنگ بەدەست بێنین لەو ھەڵبژاردنەدا، بەڵام خۆم پێشبینی ئەوە دەکەم پڕۆسەکە لە کاتی خۆیدا بەڕێوە نەچێت و دوا بخرێت."

 

کاکەمین نەجاڕ باسى لەوەشکردووە ھەرچەندە ھێشتا زووە بڕیار لەسەر ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان بدەن، "بەڵام وەک پارتی دڵنیاین لە دەنگدەری خۆمان و ئەگەر دەنگی پارتی زیاد نەکات لە ھەڵبژاردنی داھاتوو، ئەوە بێگومان کەم ناکات."

 

دەشڵێت، یاسای نوێی ھەڵبژاردن لە ڕووی جێبەجێکردنەوە گۆڕانکاریی بەسەردا ھاتووە و ژمارەی بازنەکان زیاد کراون، ئەمەیش کاریگەریی خۆی دەبێت لەسەر پڕۆسەکە، چونکە ڕێکارەکانی کۆمسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی ھەڵبژاردن ھەندێک قورسن بۆ جێبەجێکردن.

 

بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنى پێشوەختەى پەرلەمان لە عێراق، پارتى زیاد لە هەفتەیەکە جموجۆڵى دەستپێکردووە و دەیەوێت لەرێگەى پێکهێنانى هاوپەیمانێتییەکەوە بەشدارى پڕۆسەکە بکات.

 

هۆشیار زێبارى، ئەندامی مەکتەبى سیاسیى پارتى دیموکراتى کوردستان (پێنجشەممە 7ى کانونى دووەمى 2021) لە گفتوگۆیەکى تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، باسى لەوەکرد، لەئێستادا گفتوگۆیەک هەیە لەناو حزبە کوردیەکاندا لەسەر ئەگەرى بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانى داهاتوو بە هاوپەیمانێتیەکى سیاسى گەورە کە لەسەرجەم لایەن و نەتەوە و ئاینەکان پێکهاتووە.  

  

وتیشى، لەئێستادا گفتوگۆکان لەسەر کوتلە سیاسیە سونیەکانى نزیک لە حزبە کوردیەکانە، هەروەها کوتلە شیعیەکان و دواتریش پێکهێنانى هاوپەیمانێتى لەگەڵیاندا بە یەک لیستى نیشتمانى.  

  

زێبارى ئەوەشى ڕونکردووەتەوە، تائێستا گفتوگۆکان نەگەیشتونەتە کۆتایى لەو بارەیەوە، بەڵام تائێستا لێکۆڵینەوەى لێدەکرێت لەناو ناوەندە کوردستانیەکان، ئەوەى لەئێستادا پێشنیار کراوە ئەوەیە کە ئەو هاوپەیمانێتیە بە بەشدارى ئەو کوتلە کوردیانە دەبێت کە سەنگیان هەیە نەک کەسەکان، هەروەک لە هەڵبژاردنەکانى پشوو ڕویاندا.