گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی دۆلار بەرەو بەرزترین ئاستی لەمساڵدا هەنگاو دەنێت

2021.01.17 - 15:57
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی دۆلار بەرەو بەرزترین ئاستی لەمساڵدا هەنگاو دەنێت

ناس کورد-

نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراق لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرەو هەڵکشانی بەرچاو دەڕوات، بە شێوەیەک بەرەو نرخی فەرمی خۆی دەڕوات کە بانکی ناوەندی دیاری کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

بەیانی ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەى بازاڕەکانی دراو، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بوو بە 143 هەزار و 500 دیناری عێراق، بەڵام لە ئێستادا بەرزبووەتەوە بۆ 144 هەزار و 850 دیناری عێراق، ئەوەش نزیکە لەو نرخە فەرمییەی کە بانکی ناوەندی عێراقی دیاری کردووە.

 

میران فەلاح، کۆمپانی شاخی کەڵەکن بۆ ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی بە ناس کوردی وت، "گۆڕانکارییەکان بەرچاون و بەردەوامیش دەبن، ئێمەش پێشبینی گەڕانەوەى نرخەکەى ناکەین."

 

وتیشی، "لە ماوەى دروستبوونی ناسەقامگیری نرخی دراو بەهۆی بەرزکردنەوەى نرخی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندییەوە، تەنها یەک جار و بە ماوەی نیو کاتژمێر نرخی 100 دۆلار گەیشتە 145 هەزار دینار، بەڵام ئەمجارە پێشبینی دابەزینی نرخەکەی ناکەین، بەڵکو زیاتر بەرزدەبێتەوە تا ئاستی فەرمی خۆی."

 

هاوکات نرخی تمەنیش بەرامبەر دۆلار بەرزبوونەوەى بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، لەئێستادا نرخی 100 دۆلار بەرامبەر 2.150.000 تمەن مامەڵەی پێوە دەکرێت، ئەوە لەکاتێکدایە لە دوو رۆژی ڕابردوودا، نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بوو بە 2.300.000 تمەنی ئێرانی.

 

نرخی دراوەکان:

100 دۆلار = 144.850 دینار

100 دۆلار = 2.150.000 تمەن

100 یۆرۆ = 121 دۆلار

100 پاوەن = 135.5 دۆلار

100 دۆلار = 770 لیرەی تورکی