گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئیسرائیلیشی ئاگادارکردووەتەوە

بایدن بە نهێنى پەیوەندى بە ئێرانەوە کردووە بۆ گەڕاندنەوەى ڕێککەوتنى ئەتۆمى

2021.01.17 - 15:31
App store icon Play store icon Play store icon
بایدن بە نهێنى پەیوەندى بە ئێرانەوە کردووە بۆ گەڕاندنەوەى ڕێککەوتنى ئەتۆمى

ناس کورد-

میدیایەکی ئیسرائیلی ئاشکرای کرد، جۆ بایدن بەرپرسانى ئیسرائیلى لە دەستپێکردنی گفتوگۆیەکى نهێنیى لەگەڵ ئێراندا ئاگادارکردووەتەوە بەمەبەستى گەڕانەوەى ئەو وڵاتە بۆ ڕێکەوتنى ئەتۆمى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى هەواڵێکى کەناڵى 12ى ئیسرائیلى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (17ى کانونى دووەمى 2021)، جۆبایدنى سەرۆکى هەڵبژێرداوى ئەمەریکا بەرپرسانى ئیسرائیلى ئاگادار کردووتەوە کە دەستیان کردووە بە پەیوەندیگرتنی نهێنیى و لەسەرخۆ لەگەڵ بەرپرسانى ئێرانیدا بەمەبەستى گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتنە ئەتۆمییەکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

بەپێى کەناڵەکە، یوسى کۆهین، سەرۆکى دەزگاى مۆسادى ئیسرائیلى لە واشنتۆن چەند گفتوگۆیەکى لەگەڵ تیمى ئەمنیى ئیدارەکەى بایدندا ئەنجامداوە و زانیارییەکانى لەسەر ئەو بەرنامەیەى بایدنى پێدراوە.

 

باس لەوەش کراوە، ئەو ئاگادارکردنەوەیەى بایدن هاوکاتە لەگەڵ پێکهێنانى لیژنەیەکى ئیسرائیلی بەمەبەستى  دەستپێکردن بە گفتوگۆیەکى سەرەتایی لەگەڵ ئیدارەکەى بایدندا لەبارەى بەرنامەى ئەتۆمى ئێرانەوە.

 

لاى خۆشیەوە ماڵپەڕى ولاى ئیسرائیلى لەسەر زارى بەرپرسانى نوسینگەى بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بڵاوى کردەوە، ئەو تیمەى کە سەرۆک وەزیران پێکهێناوە بۆ گفتوگۆکردنى بەرنامە ئەتۆمییەکەى ئێران لە ئیدارەکەى بایدندا پێکهاتووە لە نوێنەرانى ئەنجومەنى ئاسایش و وەزارەتى دەرەوە و وەزارەتى ئاسایش و سوپا و مۆساد و لیژنەى وزەى ئیسرائیلى.

 

باس لەوەش کراوە، پێشبینیەکانى ئیسرائیل ئەوەیە کە ئیدارەکەى بایدن و حکومەتى ئیسرائیل بچنە قۆناغى ململانێەکەوە بەهۆى ناکۆکیان لەسەر پرسى ئەتۆمى ئێرانى چونکە لەسەرەتاى ڕاگەیاندنى کەمپەینەکانى هەڵبژاردنیدا بۆ سەرۆکایەتى، بایدن گرنگى داوە بە گەڕانەوەى ئەمریکا و ئێران بۆ ڕێکەوتنى ئەتۆمی.