ناس کورد-
به‌هۆی هه‌بوونی ماده‌ی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی خانمان ئاگادار ده‌كاتەوە له‌كاتی سه‌ردانیكردنیان بۆ ئارایشتگاكان له مادە جوانكارییه‌كان دڵنیا ببنه‌وه پاشان به‌كاریبهێنن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی قائیمقامییەتی سلێمانی، شێنێ عه‌تار، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كوالێتی كۆنترۆڵی جۆری له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، له ئه‌نجامی سه‌ردانی لیژنه‌ی ئارایشتگاكان، ده‌ركه‌وتووه به‌شێك له‌خاوه‌ن ئارایشتگاكان مادەی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو بۆ كڕیاره‌كانیان به‌كارده‌هێنن، ئه‌وه‌ش زیان به‌ته‌ندروستی و پێستی ئه‌و خانمانە ده‌گه‌یه‌نێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لیژنه‌ی ئارایشتگاكان، لە ئارایشتگاکان و شوێنەکانی جوانکردنی خانماندا، ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر مادە جوانكارییه‌كاندا گرتووه كه به‌هۆی به‌سه‌رچوونی ماوه‌كه‌یانه‌وه شیاوی به‌كارهێنان نین.
ڕوونیشیکردووەتەوە، پێكهاته سهرهكییەکان له دروستكردنی مادە جوانكارییان كیمیاییه، بۆیه له‌كاتی به‌سه‌رچوونیدا پێكهاته‌كه‌یان ده‌گۆڕێت و زیان به‌پێستی ئه‌و خانمانە ده‌گه‌یه‌نێت بهكاریدههێننن
نوێنەرەکەی کوالێتی کۆنترۆڵی جۆری داوا لەخانمان دەکات، لەکاتی سەردانکردنیان بۆ ئارایشتگاکان لەو مادانە دڵنیابنەوە لەلایەن ئارایشتگاکەوە بەکاردەهێنرێت، پاشان رێگەیان پێبدەن ئاریشتەکانیان بۆ بکەن، لەکاتی هەبوونی مادەی خراپ و ماوەبەسەرچووشدا لەڕێی (07708677777) لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاگادار بکەنەوە.
جەختیشیکردووەتەوە، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە، تەواوی مادە دەست بەسەرداگیراوەکان لەناودەبرێت و خاوەنەکانیشیان روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.